سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لە حەمام ؟ ئایا نوێژی بەتالە ؟

بەرواری دانان :2019-10-22 کۆدی پرسیار:1558

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژ کردن لە حەمام ؟ ئایا نوێژی بەتالە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن لە حەمام مەکروھە و بەتال نییە ، بەڵام ھەندێکیان دەڵێن ئەگەر شوێنەکە پاک بێت چڵکاوی لێ نەبێت دروستە بێ کەڕاھەت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکای ئەحمەد ، بەڵگە :

(١) عمومی وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : (( جُعِلتْ لي الأرضُ مسجدًا وطَهورا )) رواه البخاري (٣٣٥)، مسلم (٥٢١) ، من حديث جابر بن عبد الله رضي الله عنهما.

ئەم فەرموودەیە عامە ، حەمام و ھەر شوێنێکی تری پاک دەخل دەبێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕێگری کراوە لە نوێژ کردن لە حەمام و نوێژی تێیدا دروست نییە ، لەبەر وتەی : " والحمام " ، شوێنی حاجەت کردن لەپێشترە دروست نەبێت ، چونکە پیسترە ، ھەتا ئەگەر ئاودەست گەورە بێت و لایەکی پاک بێت ، میز و پیسایی پێ نەگات ، نوێژ تێیدا دروست نییە ، چونکە ئەگەر نوێژ دروست نەبێت لە حەمام ئەوە لەم شوێنە لەپێشترە دروست نەبێت .

بەھەر حاڵ سێ شوێن ھەن نوێژ تێیدا دروست نییە : گۆڕستان و حەمام و ئاودەست ، ئەوانەی تر دواتر باسی دەکەین بە ئیزنی خوا . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٢ /٣١٥-٣١٦) .

عبدالله بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە نوێژ لە حەمام بکرێت ، ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ خۆی تێیدا دەشوات بە ئاوی گەرم ، عیلەتی ڕێگری کردن بە مرفوعی ھاتووە : " الحمام بیت الشیطان " ، حەمام لەو شوێنانەیە کە عەورەتی تێیدا بەدیار دەکەوێت ، وە تێکەڵی تێیدا دەبینرێت ، کەواتە شوێنی شەیتانەکانە بانگی بۆی دەکەن . )) توضیح الأحکام (١٩/٢) .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام