پرسیار // ئایا دروستە کاتی سەلاوات لێدان وشەی سیدنا بلێیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سیدی نەوەی ئادەمە ، بەلگە :
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ يَومَ القِيَامَةِ ، وَأَوَّلُ مَن يَنشَقُّ عَنهُ القَبرُ ، وَأَوَّلُ شَافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ ))
رواه مسلم (2278) ، واتە : من سیدی نەوەی ئادەمم ڕۆژی قیامەت . .....
ھەروەھا بەلگە ھاتوون وشەی سید بۆ بێجگە لە پێغەمبەریش بە کارھاتووە :
فقال عمر بن الخطاب رضي الله عنه : ( أَبُو بَكرٍ سَيِّدُنَا وَأَعتَقَ سَيِّدَنَا : يعني بلال بن رباح ) رواه البخاري (3754) ، واتە : ابوبکر سیدی ئێمەیە وە بیلال سیدی ئێمەیە .
وقد قال صلى الله عليه وسلم عن الحسن بن علي رضي الله عنه : ( إِنَّ ابنِي هَذَا سَيِّدٌ ) رواه البخاري (2704) ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت حسن کوڕی عەلی دەفەرمووێت : ئەم کوڕەی من سیدە .
وقال للأنصار لما جاء سعد بن معاذ : ( قُومُوا إِلَى سَيِّدِكُم ) رواه البخاري (3073) ومسلم (1768) ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە ئەنساڕییەکانی وت کاتێک سعدی کوڕی معاز ھاتە لایان : ھەستن لەبەر گەورەی خۆتان .
ئەگەر سید بۆ بێجگە لە پێغەمبەر بەکاربێت بۆ پێغەمبەر لەپێشترە بەکاربێنیت ، راستە فەرموودەی عبداللە بن الشخیر ھاتووە :
عن عبد الله بن الشخير قال : (( انطَلَقتُ فِي وَفدِ بَنِي عَامِرٍ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فَقُلنَا : أَنتَ سَيِّدُنَا . فَقَالَ : السَّيِّدُ اللَّهُ . قُلنَا : وَأَفضَلُنَا فَضلًا ، وَأَعظَمُنَا طَوْلًا ( أَي شَرَفًا وَغِنًى ) . فَقَالَ : قُولُوا بِقَولِكُم أَو بَعضِ قَولِكُم ، وَلَا يَسْتَجْرِيَنَّكُمُ الشَّيطَانُ )) رواه أبو داود (4806) ، وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : لەگەڵ نوێنەری بەنی عامردا ڕۆیشتین بۆ لای پێغەمبەری خوا گوتمان : تۆ گەورە و سەیدی ئێمەیت ، ئەویش فەرمووی : السید خوایە ، گوتمان : لە ھەموومان ئەو پەڕی چاکتری ، لە ھەموومان گەورەتریت و بەخشندەتریت ، ئەویش فەرمووی : وتەکانی پێشووترتان بڵێن یان ھەندێک وتەی دیکەتان بڵێن ( واتە بلێن بەندە و پێغەمبەری خودا ، با شەیتان نەتانکاتە بە نامەبەری خۆی یان با کێشتان نەکات بەرەو زیادەڕەوی .
بەلام زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیە و فەرموودەکانی تر پێچەوانەی یەکتر نین .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((
ئەوەی بۆ من دیار بێت ھیچ پێچەوانەی نییە ئەسلەن ، چونکە پێغەمبەر ڕێگای دا وتەی خۆیان بلێن ، بەلام نەھی لەوەی کرد کە شەیتان بیانکاتە بە نامەبەری خۆی لە زیادەڕەوی کردن وەک : السید ، چونکە سیدی مطلق خوایە ، لەسەر ئەمە دروستە بوترێت : سیدنا وە سید بنی فلان و نحوە ، بەلام بە مەرجێک ئەوەی پێی دەلێی شیاوی سیدی بێت ، بەلام ئەگەر شیاو نەبێت ھەروەک ئەگەر فاسق بێت یان زندیق بێت نابێت پێی بلێی ھەتا ئەگەر پلە و پایەی بەرزیشی ھەبێت ، فەرموودە ھاتووە : " بە دووڕوو مەلێن سید ، چونکە ئەگەر ئێوە ئەمە بلێن خوای گەورە لێتان تۆڕە دەبێت " ..... )) قول المفید ج٢
زانایان دەلێن وتنی وشی سیدنا ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / کەسێک ئەم وشەیە دەلێت لەناو نوێژ کاتی تەحیات خوێندن ئەمەیان دروست نییە بلێیت ، دەلێن ئەگەر یەکێک بلێت نویژی بەتال نییە ، بەلگە :
(١) ئەسل وایە عیبادات و زیکرەکان توقیفیە واتە ڕاوەستانە ئیلا بەلگە ھاتبێت ، وە نابێت زیکر بگۆڕیت یان زیاد و کەمی بکەیت ئیلا بەلگە ھاتبێت ، ھیچ بەلگە نەھاتوون پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە تەحیات ئەم وشەی وتبێت ، وە ھاوەڵانیشی بەم شێوە فێر نەکردووە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " اللهم صَل عَلِى سيدنا محمد " ئەم وتەیە پێچەوانەی ئەوەیە کە فەرموودە پێی ھاتووە ، پاشان پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سیدی "گەورەی" تۆیە تۆ بلێیت و نەلێیت ، بەلام ئەگەر تۆ باوەڕت وابێت سیدی " گەورەی ڕاستە پابەندە بە بە وتەکانی و لە وتە و ڕێنمووی فێرکردنی ئەو دەرمەچوو ، چونکە سید ئەوەیە شوێنی بکەویت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەی وتووە : " اللهم صَل على سيدنا ، بەلکو وتوویەتی : بلێن " اللهم صَل على محمد " .......
دروست نییە لەناو نوێژ کاتی تەحیات بەکورتی تەنھا بلێیت : " اللھم صَل على محمد " چونکە پێغەمبەر چۆنییەتی فێریانی کرد و فەرمانی پێیان کرد چۆن دەلێن لەناو نوێژ ، لەسەر ئەمە وتەی ھەندێک زانا دەلێن دروستە بلێیت : " اللهم صَل على محمد " جێگای تێڕوانیینە ، .......
تەنھا وتنی : " اللهم صَل على محمد " پێویستی بە بەلگەیە ، ئەگەر بەلگە ھاتبێت بۆ ئەوەی کە دروست بێت بە کورتی بلێیت : " اللهم صَل على محمد " لەسەر سەر و چاو ، ئەگەر نا شوێن ئەوە دەکەوین کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێنمووی کردووین . )) شرح بلوغ المرام ج٣ لاپەڕە ٤٣١ ــ ٤٤٣
حالەتی دووەم / کەسێک ئەم وشەیە دەلێت لە دەرەوەی نوێژ
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( بابەتەکە بەرفراوانی تێدایە دروستە بلێیت : محمد صلى الله عليه وسلم ، یان بلێیت : سيدنا محمد صلى الله عليه وسلم ، چونکە سیدی پێشینان و دوایینانە ، بەلام بۆ بانگ و قامەت نابێت سیدنا بلێیت ، بەلکو دەوترێت ھەروەک چۆن فەرموودە ھاتووە : (أشهد أن محمدا رسول الله ) بەم شێوەیە لە تەحیاتی ناو نوێژیش ناوترێت : سیدنا ، بەلکو ئەوە دەوترێت ھەروەک فەرموودە ھاتووە ، چونکە ئەمە نزیکترە لە ئەدەب لەگەڵ سونەت وە تەواوترە بێ ئەوەی سید بلێیت بۆ شوێن کەوتن . )) فتاوى اللجنة الدائمة (24/149)
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) نابێت وشەی سید زیاد بکەیت بۆ تەحیات و بانگ و قامەت .
(٢) دروستە وشەی سید بۆ پێغەمبەر و بێجگە لە پێغەمبەر بەکار بھێنی ، بەلکو ئەوەی ڕێگری کراو بێت نابێت السید بەکار بھێنیت .
(٣) ھەر کەسێک سید زیاد بکات بۆ تەحیات دەلێن نوێژی بەتال نییە ، بەلام گومانی تێدا نییە پێچەوانەی سونەتی کردووە .
(٤) نابێت بە کەسێک بلێت سید ئەگەر شیاو نەبێت ، وەک ئەوە فاسق بێت یان زندیق یان دووڕوو بێت ، ئەگەر چی پلەو پایەشی ھەبێت .
(٥) دروست نییە لەناو نوێژ بەکورتی تەنھا بلێیت : (( اللهم صَل على محمد )) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ