پرسیار : حوکمی پاڵ دانەوە بەسەر گۆڕ ؟
وەڵام : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون پاڵ دانەوە لەسەر گۆڕ حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ھەندێک شافعی و ھەندێک حەنابلە و ابن بازە ، بەڵگە :
(١) عن عمرِو بنِ حَزمٍ الأنصاريِّ رَضِيَ اللهُ عنه، قال : (( رآنِي رسولُ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم وأنَا متكئٌ على قبرٍ فقالَ: لا تُؤْذِ صاحِبَ القبرِ )) أخرجه أحمد (((المسند)) (٤٧٥/٣٩) ، والطحاوي في ((شرح معاني الآثار)) (٢٩٤٤)، والحاكم في ((المستدرك)) (٦٥٠٢)، وأبو نعيم في ((معرفة الصحابة)) (٤٩٧٢) صحح إسناده الذهبي في ((تنقيح التحقيق)) (٣٢٠/١) ، وابن عبد الهادي في ((تنقيح تحقيق التعليق)) (١٦٠/٢) ، وابن حجر في ((فتح الباري)) (٢٦٦/٣) ، والألباني في ((السلسلة الصحيحة)) (٢٩٦٠).
وتەی : ((لا تُؤْذِ صاحِبَ القَبرِ)) ، نەھی کراوە لە ئەزیەت دانت ئیمانداران ، وە ئەزیەت دانی ئیمانداران حەڕامە بە دەقی قورئان .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : جص کردنی گۆڕ مەکروھە ، وە دانیشتن لەسەر گۆڕ حەڕامە ، ھەروەھا پاڵ دانەوەش . )) شرح صحیح مسلم (٢٧/٧) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە پاڵ بدەیتەوە لەسەر گۆڕ ، چونکە ئەمە دانیشتن نییە ، بەڵام ئەگەر عورف بە بێ ڕێزی و بە بەکەم دانان حساب بکات ، ئەو کات نابێت پاڵ بدەیتەوە ، چونکە عیبرەت بە شێوەیە ، مادەم شێوەی پاڵ دانەوەكە بە بێ ڕێزی دابنرێت لە عورفی خەڵک ، ئەوە دەبێت خۆتی لێ دوور بخەیتەوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٢ /٣٣٤) .
—————————————————————
Www.ferdaws.net