پرسیار : دەکرێت ڕوون کردنەوە بدرێت لەسەر : (( لا تبع مالیس عندك )) ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نابێت شتێک بفرۆشیت لەلات نییە و ئەو شتەت نییە ، ئیلا کڕین و فرۆشتنی سەلەم نەبێت ، بەڵگە :
(١) عَنْ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ يَأْتِينِي الرَّجُلُ فَيُرِيدُ مِنِّي الْبَيْعَ لَيْسَ عِنْدِي ، أَفَأَبْتَاعُهُ لَهُ مِنْ السُّوقِ ؟ فَقَالَ : (( لَا تَبِعْ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ )) رواه الترمذي ( ١٢٣٢ ) وأبو داود ( ٣٥٠٣ ) والنسائي ( ٤٦١٣ ) وابن ماجه ( ٢١٨٧ ) ، وصححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
(٢) عن عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَمْرٍو قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (( لَا يَحِلُّ سَلَفٌ وَبَيْعٌ ، وَلَا شَرْطَانِ فِي بَيْعٍ ، وَلَا رِبْحُ مَا لَمْ تَضْمَنْ ، وَلَا بَيْعُ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ )) رواه الترمذي ( ١٢٣٤ ) وقال : حسن صحيح ، وأبو داود ( ٣٥٠٤ ) والنسائي ( ٤٦١١ ) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەسەری . )) المغنی (٢٩٦/٦) .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەقی ھەردوو فەرموودەکان یەکن لەسەر نەھی کردنی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە فرۆشتنی شتێک لەلات نەبێت و مولکی تۆ نەبێت ، ئەمە محفوظه لە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت جۆرێک لە جۆرەکانی غەرەر لەخۆ دەگرێت ، ئەگەر شتێکی دیاریکراوی فرۆشت و مولکی نەبوو ، پاشان چوو بۆ ئەوەی بکڕێت یان لێی وەربگرێت ، لەم حالەتە بە گومانە لەنێوان بەدەست ھێنان و بە دەست نەھێنان ، ئەمە غەرەرەو وەک قومارە ، نەھی لێی کراوە . )) زاد المعاد (٨٠٨/٥) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فرۆشتنی شتێک لەلات نەبێت و مولکی تۆ نەبێت ئەمانە لەخۆ دەگرێت :
یەکەم : مولکێکی دیاریکراوی زەید دەفرۆشم بە کەسێک ، دەچم بۆ لای زەید بۆ ئەوەی بکڕم ، ئەمە دروست نییە ، چونکە ھەندێک جار دەچیتە لای زەید بۆ ئەوەی لێی بکڕیت ، ئەو قبول نەکات بفرۆشێت ، لەم حالەتە کێشە دروست دەبێت .
نموونە : پیاوێک ھاتە لای من گوتی : فلانە کەس باشترین و جوانترین ئوتومبێلی ھەیە ، خۆزگە منیش ئوتومبێلی وەک ئەوم ھەبوایا ، من پێی دەڵێم : من ئەم ئوتمبێلەت پێ دەفرۆشم بە چوار ھەزار ، ئەویش دەڵێت : قبولم کرد ، ئەمە دروست نییە ، چونکە خاوەنی ئوتومبێل دەکرێت بفرۆشێت و دەکرێت نەفرۆشێت ، کێشە دروست دەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی لە تۆی کڕیوە ، نابێت شتێک بفرۆشیت لەلات نوبێت و مولکی تۆ نەبێت .
دووەم : شتێک مولکی تۆیە ، بەڵام توانات بەسەردا نییە ، نموونە : شتەکە لە دەست ستەمکارێکە ناتوانی دەری بھێنی لە دەستی ، یان وشترێکە بزر بووە ، یان عەبدێکە ھەلاتووە ، ئەمەیان نابێت بفرۆشیت .
سێیەم : قەرز دەفرۆشی لە زیمەی خەڵکە ، دەڵێیت : من داوای ١٠٠ صاع گەنمم کردووە لە فلانە کەس ، من بە تۆ دەفرۆشم ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە داخلی زەمانەتی تۆ نەبووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٩ / ١٧٤-١٧٥) .
———————————————————
Www.ferdaws.net