سەردێری پرسیار:حوکمی قسە کردن لەناو نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-10-24 کۆدی پرسیار:1564

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قسە کردن لەناو نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن قسەکردن لەناو نوێژ دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : کەسێک قسە دەکات لەناو نوێژ بە ئەنقەست بۆ مصلەحەتی نوێژ نەبێت ، وە زانا بێت بە حەڕامی قسە کردن لەناو نوێژ ، نوێژی بەتاڵە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، بەڵگە :

(١) عن مُعاويةَ بنِ الحَكَم السُّلَميِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( إنَّ هذه الصَّلاةَ لا يَصلُحُ فيها شيءٌ من كلامِ النَّاس، إنَّما هو التسبيحُ، والتكبيرُ، وقراءةُ القرآن )) رواه مسلم (٥٣٧).

(٢) عن عبدِ اللهِ بنِ مسعودٍ، قال : كنتُ أُسَلِّمَ على النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وهو في الصَّلاة فيردُّ عليَّ، فلمَّا رجَعْنا سلمتُ عليه فلم يردَّ عليَّ، وقال : (( إنَّ في الصَّلاةِ لشُغلًا )) رواه البخاري (١١٩٩)، ومسلم (٥٣٨).

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە حەڕامە قسە بکەیت لەناو نوێژ بە ئەنقەست ، مەبەستی مەسلەحەتی ھیچ شتێکی نەبێت ، وە نوێژیشی بەتالە . )) الإجماع لاپەڕە ٣٩ .

ابن عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن قسە کردن لەناو نوێژ بە ئەنقەست بێ مەسلەحەتی نوێژ ، نوێژ بەتال دەکات . )) التمھید (٩٥/٢٠) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قسە کردن لەناو نوێژ بە ئەنقەست ، قسە دەکات دەزانێت لەناو نوێژە ، وە زانستی ھەیە بە حەڕامی قسە کردن لەناو نوێژ ، وە قسە دەکات بێ مەسلەحەتی نوێژ ، وە بۆ شتێکی واجب نییە ، نوێژێ بەتالە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) المغنی (٣٥/٢) .

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە بە دەق و ئیجماع ھەر کەسێل قسە بکات لەناو نوێژ بێ مەسلەحەتی نوێژ ، وە زانا بێت بە حەڕامی قسە کردن ، نوێژی بەتالە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) مجموع الفتاوی (٩٣/١٢) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگم لەسەر ئەو کەسەی قسە دەکات لەناو نوێژ و زانایە بە حەڕامی قسە کرد لەناو نوێژ ، بە ئەنقەست قسە دەکات بێ ئەوەی بۆ مەسلەحەتی نوێژ بێت ، یام ڕزگار کرد ی موسلمانێک بێی ، نوێژی بەتالە . )) فتح الباری (٧٥/٣) .

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( قسەکردن لەناو نوێژ بە ئەنقەست نوێژ پووچ دەکات ، ئیلا بۆ کەسێک لەبیر بکات یان نەزان بێت ، نوێژی پووچ نابێت لەسەر وتەی ڕاست ، لەبەر فەرموودەی معاوية بن الحكم )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (٤٣٥/٥) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر موسلمان قسە بکات لەناو نوێژ لەبیر بکات ، یان نەزان بێت ، نوێژی پووچ نابێت بەمە ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (١٥٧/١١) .

حالەتی دووەم : کەسێک قسە دەکات لەناو نوێژ لەبیر دەکات ، یان گومانی وایە نوێژ تەواو بووە ، یان قسە دەکات بۆ مەسلەحەتی نوێژ ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی پووچە ، بەڵام جیاوازی دەخەنە نێوان مەسلەحەتی کەم و زۆر ، ئەگەر کەم بێت پووچ نابێت ، ئەگەر زۆر بێت پووچ دەبێت ، ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژی دروستە ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە ، بەڵگە :

(١) چیڕۆکی ذي اليدين .

(٢) چیڕۆکی معاویە بن الحکم .

(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا )) [ البقرة : ٢٨٦ ] .

وتەی ڕاست وتەی دووەمە .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام