پرسیار : ژن و پیاوێک نوێژ دەکەن بە کۆمەڵ، ئافرەت لەکوێ دەوەستێت ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئافرەت لە دوای پیاو دەوەستێت، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵگە:
(١) عن أنس بن مالك رضي الله عنه (( أن جدته مليكة دعت رسول الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لطعام صنعته له، فأكل منه، ثم قال: قوموا فلأصل لكم قال أنس: فقمت إلى حصير لنا، قد اسود من طول ما لبس، فنضحته بماء، فقام رسول الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، وصففت واليتيم وراءه، والعجوز من ورائنا، فصلى لنا رسول الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ركعتين، ثم انصرف )) رواه البخاري (٨٦٠)، ومسلم (٦٥٨).
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ئافرەت بەدوای پیاوەوە بە تەنیا دەوەستێت، سونەتە لە دواوەی پیاو بوەستێت نەک لای ڕاست . )) الاستذكار (٣١٦/٢) .
ابن تَيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ھەروەک ئافرەت ئەگەر ھیچ ئافرەتی تر نەبوو، ئەوە دەوەستێت بە تەنیا لە ڕیز، بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الفتاوى الكبرى (٣٣٣/٢) .
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئافرەت ئەگەر نوێژی کرد لەگەڵ پیاوەکان، ھیچ ئافرەتی تر نەبوو لەگەڵی بوەستێت لە ڕیز، ئافرەت بە تەنیا دەوەستێت لە ڕیز بەدوای پیاوەکان، ئەمەیان جیاوازی نییە لەنێوان زانایان، چونکە ئافرەت نەھی لێیکراوە لەگەڵ پیاو بوەستێت . )) فتح الباري (٢٦٧/٤) .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( نوێژی ئافرەت بە تەنیا لە ڕیز ئەگەر ئافرەتی تر نەبێت ، فەرمان پێکراوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) فتح الباری (٢٦٨/٢) .
————————————————————
Www.ferdaws.net