سەردێری پرسیار:ئەم وتەیە تا چەند ڕاستە: کەسێک لە دەرگای خەڵک بدات لە دەرگای ئەویش دەدرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-10-26 کۆدی پرسیار:1569

پرسیار:

پرسیار: ئەم وتەیە تا چەند ڕاستە: کەسێک لە دەرگای خەڵک بدات لە دەرگای ئەویش دەدرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھیچ بەڵگەی نەھاتوون لە قورئان و فەرموودەی صحیح ھەر کەسێک لە دەرگای خەڵک بدات لە دەرگای ئەویش دەدرێتەوە، بەڵام وەک تەجڕوبە کەس ھەبووە لە دەرگای خەڵکی داوە و خەڵکیش لە دەرگای ئەویان داوە، وە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئیمام شافعی یە ڕەحمەتی خوای لێ بێت نەک وتەی ئیمام عەلی بێت خوا لێی ڕازی بێت .

فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت: (( من زنى زُنِىَ به ولو بحيطان داره ))، بەڵام فەرموودەکە لاوازە و نابێت پشتی پێ ببەستیت .

ئەوەی ڕاست بێت لە ڕووی شەرعەوە ئەمە پێچەوانەی وتەی خوای گەورەیە، چونکە کەس تاوانی کەس ھەڵناگرێت، کوڕ کەسێکی خراپە زینا دەکات، دایک یان خوشک یان ئافرەتی تری نزیکی چ تاوانی ھەیە دەبێت تووشی زینا ببێت و لە دەرگای بدرێت و قەرەبووەکە بداتەوە؟! خوای گەورە دەفەرمووێت: (( وَلا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى )) [ الأنعام :١٦٤ ] .

کەواتە کەس تاوانی کەس ھەڵناگرێت، خوای گەورە کەس تووشی تاوان ناکات و سزای نادات لەبەر کەسێکی تر تاوان دەکات، واللە أعلم .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام