پرسیار // کەسێک دەچێتە مزگەوت ئیمام لە تەحیاتی کۆتایی یە ئایا لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ بکات یان نوێژ لەگەل ئیمام نەکات چاوەڕێ بکات هەتا ئیمام سەلام دەداتەوە دوای جماعەتێکی تر بکەن ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان لەوەی ئەگەر کەسێک لە تەحیاتی کۆتایی بگاتە نوێژ ئایا بە نوێژی جماعەت گەیشتووە یان نە ، دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن هەر کەسێک بە بەشێکی نوێژ بگات ئەگەر کەمتریش بێت لە یەک ڕەکاعەت ئەوە بە جماعەت گەیشتووە ، کە ئەمە وتەی حنفی ، شافعی ، وتەی بەناوبانگی احمدە ، بەلگە :
(۱) عن ابي هریرة رضی الله عنه عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( فما ٲدركتم فصلوا و ما فاتكم فٲتموا )) متفق علیە ، واتە : ئەوەی ئێوە پێی گەیشتوون بیکەن ، وە ئەوەی لێتان ڕۆیشتووە بیگێڕنەوە .
لەم فەرموودەیە فەرموویەتی : ئەوەی ئێوە پێی گەیشتوون بیکەن ، بەلگەیە جا چ سوجدە بێت یان دانیشتن بێت لە تەحیاتی کۆتایی ئەوە گەیشتووە بە جماعەت و دەبێت تەواوی بکات .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن بە نوێژی جماعەت ناگەیت ئیلا بە ڕەکاعەتێک نەبێت ، کە ئەمە وتەی مالک ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، ابن تیمیە ، بەلگە :
(۱) عن ابي هریرة رضی الله عنه ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( من ٲدرك ركعة من الصلاة فقد ٲدرك الصلاة )) رواە البخاری (٥٨۰) ، و مسلم (٦۰۷) ، واتە : هەر کەسێک ڕەکاعەتێک بە نوێژ بگات ئەوە بە نوێژ گەیشتووە .
ئەم فەرموودەیە گشتییە جا گەیشتن بێت بە نوێژی جماعەت بێت یان گەیشتن بە کاتی نوێژ بێت ، وە مانای فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت کە کەمتر لە یەک ڕەکاعەت بە جماعەت نەگەیشتووە .
وتەی ڕاست وتەی دووەمە چونکە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە ، وە منطوق پێش مفهوم دەخرێت .
زانایان دەلێن ئەگەر ئیمام لە سوجدەش بێت دەبێت لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ بکەی نابێت خۆت تاخیر بکەی و چاوەڕێ بکەی هەتا هەلدەستێتەوە لە سوجدە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ دەبێت لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ بکات هەر چۆنێک بێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فما ٲدرکتم فصلوا )) نابێت بلێیت وەک هەندێک خەلکی نە شارەزا لەدین من ناچمە ناو نوێژ ئیلا ئەگەر سوودی بۆ من هەبێت ، ئەگەر کەسەکە هات و ئیمام لە سوجدە بوو دەلێت : سوجدە نابەم لەگەلی چونکە سوجدە بۆ من حساب ناکرێت ، بەو کەسە دەوترێت : ئەمە لە نەزانینی خۆتە لەوەی کە پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەرت کرد ، وە خێریشت لە دەست ڕۆیشت ئەویش ئەم سوجدەیە بوو ، جاری وا هەیە ئەم سوجدەیە پلەکانت پێی بەرز دەبێتەوە چۆن وازی لێ دەهێنی ؟!
ئەگەر ترسایی لەوەی نەوەک ئیمام کە لە سوجدەیە لە ڕەکاعەتی کۆتایی بێت ئایا چاوەڕێ دەکەی ؟
ئێمە دەلێن : لەبەر ئەوەی تۆ نایزانی دەبێت لەگەلی بچیتە ناو نوێژ نابێت چاوەڕێ بکەیت ، دەوترێت سوپاس بۆ خوا ئەوەت جێ بەجێ کرد کە فەرمانت پێ کراوە ، قال : (( فما ٲدرکتم فصلوا )) نەی وت : چاوەڕێ بکە ئەگەر کۆتایی نوێژ بوو وە بڕۆ ناو نوێژ ئەگەر سەرەتای نوێژ بوو ............
ئەگەر بوترێت : ئایە کار بە ظاهری (رووکەشی ) ئەم فەرموودەیە دەکەین دەچیتە ناو نوێژ لەگەل ئیمام ئەگەر بزانیت لە ڕەکاعەتی کۆتایشە ؟
ئێمە دەلێن : کار بە ظاهر فەرموودە ناکەین : (( فما ٲدرکتم .....)) لەو کاتە بە نوێژی جماعەت نەگەیشتووە ، لەگەل ئەمە دەلێین مەچوو ناو نوێژ لەگەل ئیمام ئەگەر ئومێدی جەماعەتێکی ترت هەبوو ، بەلام ئەگەر ئومێدی جماعەتی تر نەبوو بڕۆ ناو نوێژ لەگەل ئیمام ، چوونە ناو نوێژت باشترە لەوەی کە هیچ نوێژ پێی نەگەیت ....)) شرح بلوغ المرام ج٤ لاپەڕە ٥۳٥ ـــ٥۳٦
کەواتە هەندێک زانا دەلێن ئەگەر تەنها تەحیاتی کۆتایش پێی بگەیت لەگەل گەیشتی بە جماعەت کە جیاوازیمان باس کرد ، بەلام وتەی ڕاست تەفسیلی تێدایە هەروەک ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت باسی کردووە کە دەوترێت : ئەگەر ئومێدی جماعەتی تر هەبێت ئەوە لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ ناکەیت بەتایبەتی مزگەوتی سەر ڕێگا کە زۆر جماعەتی تێدا دەکرێن ، یان ئومێدتت هەبێت لە مزگەوتێکی تر دەگەیت بە نوێژ ، مجموعە الفتاوی ابن تیمییە ج۲۳ لاپەڕە ۲٥۷ـــ۲٥٨
پوختەی وەلام زانایان :
(۱) وتەی ڕاست بەنوێژی جماعەت گەیشتن دەبێت ڕەکاعەتێک پێی بگەیت .
(۲) ئەگەر نەزانیت ئیمام لە ڕەکاعەتی کۆتایی یە دەبێت لەگەل ئیمام بچیتە ناو نوێژ .
(۳) ئەگەر بزانیت لە ڕەکاعەتی کۆتایی نوێژە ئەو کات ئەگەر ئومێدی ئەوە هەبێت جماعەتێکی تر دەکرێت یان لە مزگەوتێکی تر دەگەیت بە نوێژ ئەوە لەگەل ئیمام ناچیتە ناو نوێژ ، بەلام ئەگەر ئومێدی جەماعەتی تر نەبوو لەگەل ئیمام دەست بە نوێژ دەکەیت . واللە ٲعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ