پرسیار: کێ لەپێشترین کەسە نوێژ لەسەر مردوو بکات ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو کەسەی وەسیەتی بۆ کراوە لە پێشترە نوێژ لەسەر مردوو بکات ، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن حزمە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَمَنْ بَدَّلَهُ بَعْدَ مَا سَمِعە فإِنَّمَا إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ )) [البقرة : ١٨١ ].
(٢) ئەمە مافی مردووە، وەسیەت پێش شتی تر دەخرێت .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( لەپێش ترین کەس بۆ نوێژ لەسەر مردوو کردن ئەو کەسەیە کە وەسیەتی بۆ کراوە نوێژی لەسەر بکات . )) المغي (٣٥٨/٢) .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( لەپێشترین کەس بۆ نوێژ کردن لەسەر مردوو وەلی یەکانی مردووەکەیە، ئیلا ئەگەر مردوو وەسیەت بکات فلانە مرۆڤ نوێژم لەسەر بکات، ئەو کات ئەو لەھەمووان لەپێشترە . )) المحلی (٣٦٨/٣) .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئێمە ئیجماعی ھاوەلانمان ھەیە خوا لێیان ڕازی بێت، نقل کراوە ئەبو بەکر وەسیەتی کرد عومەر نوێژی لەسەر بکات، ئیمام ئەحمەد دەڵێت: عومەر وەسیەتی کرد سوھەیب نوێژی لەسەر بکات، وە ئوم سەلەمە وەسیەتی کرد سەعیدی کوڕی زەید نوێژی لەسەر بکات، ئەبو بەکرە وەسیەتی کرد ئەبو بەرزە نوێژی لەسەر بکات، عائیشە وەسیەتی کردووە ئەبو ھوڕەیڕە نوێژی لەسەر بکات، وە ابن مسعود وەسیەتی کردووە زوبەیر نوێژی لەسەر بکات، ... ئەمە بابەتە بڵاوبۆتەوە نەزانراوە پێچەوانەی ئەمە کرابێت، ئەمە یەک دەنگی یە . )) المغنی (ح٣٥٨/٢) .
ئیلا ابن باز و ابن عثیمین بۆ ئەوە چوون ئیمام لەپێشترە ئەگەر لە مزگەوت نوێژ لەسەری بکرێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئیمامی مزگەوت لەپێشترە بۆ نوێژ کردن لەسەر جەنازە لە کەسێک وەسیەتی بۆ کرابێت، لەبەر وتەی: " لا یؤمن الرجل الرجل في سلطانه "، ئیمامی مزگەوت خاوەنی دەسەلاتە لە مزگەوت . )) مجموع فتاوى ابن باز (١٣٧/١٣)
ابن عُثَيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئەگەر نوێژ لەسەری بکرێت لە مزگەوت، ئەوە ئیمامی مزگەت لە پێشترە نوێژی لەسەر بکات، لەبەر وتەی پێغەرمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: " لا يَؤُمَّنَّ الرجلُ الرجلَ في سلطانه "، ئیمامی مزگەوت کاربەدەستە لە مزگەوتی خۆی، ئەگەر لە دەرەوەی مزگەوت نوێژی لەسەر کرا ئەوەی وەسیەت بۆ کراوە لەپێشترە نوێژی لەسەر بکات، ئەگەر وەسیەت بۆی نەکرا بوو ئەوە نزیکترین کەسی مردوو نوێژ لەسەر دەکات، ئەگەر یەکێک لە ئامادەبووان نوێژ لەسەر بکات، ھیچی تێدا نییە . )) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (١١٣/١٧)
—————————————————
Www.ferdaws.net