پرسیار: ئایا دروستە بە پارەی زەکات پێداویستی بۆ ھەژارەکان بکڕم، ئەگەر بزانم ھەژارەکە پووچی دەکات ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر ھەژارێک ھەبێت پێویستی بە دەرمان بێت یان خواردن یان پێداویستی تر، وە بزانێت ئەگەر پارە بەو ھەژارە بدات پووچی دەکات، لەم حالەتە دروستە شتی بۆ بکڕیت لە جیاتی پارە .
کەواتە ھەر کەسێک ھەژار بێت و شێت بێت، یان عەقلی لاواز بێت، یان ساویلەکە و دەست بڵاوبێت، لەم حالەتە دروستە لە جیاتی پارە پێداویستی بۆی بکڕیت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( دروستە لەجیاتی پارە شتی تر بدەیتە ھەژار، وەک: کەڵ و پەڵ و جل و بەرگ و خواردن و شتی تر، ئەگەر وای ببینێت مەسلەحەتی تێدایە بۆ ئەو کەسەی زەکاتی پێ دەشێت و پێی دەدرێت، وەک ئەوەی ھەژارەکە شێت بێت، یان عەقلی لاواز بێت، یان ساویلەکە بێت، یان کەمتەرخەم بێت، ترسی ئەوە ھەبێت گاڵتە بە پارە بکات، لەم حالەتە مەسلەحەتی تێدایە خواردنی پێ بدات، یان جل و بەرگ پێ بدات لە جیاتی پارە لەسەر وتەی ڕاستی زانایانە . )) مجموع الفتاوی (٢٥٣/١٤) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئەوەی زانراو بێت لەناو ئەھلی عیلم دروست نییە، واتە دروست نییە بە پارەی زەکات شتێکی دیاریکراوی بۆ بکڕیت و پێی بدەیت لە جیاتی درھەم، دەڵێن: چونکە درھەم زیاتر سوودی ھەیە بۆ ھەژار، درھەم خەرجی دەکات چۆن بییەوێت، پێچەوانەی مالی تری دیارکراو ھەندێک جار پێویستی پێی نییە و ھەندێک کات دەیفرۆشێت بە کەم تر .
بەڵام ڕێگایەک ھەیە: ئەگەر بترسی زەکاتی پێ بدەیت خەرج دەکات لە شتێک سوودی نییە و لە پێداویستی یەکان نییە، بە خاوەنی مال بڵێ: جا چ باوک بێت یان دایک یان برا یان مام، پێی بڵێ: من زەکاتم ھەیە، ئەو شتانەی ئێوە پێویستیتان پێیەتی چییە بۆ ئەوەی بۆ ئێوە بکڕم و بنێرم؟ ئەگەر ئەم ڕێگایەت گرتەبەر دروستە . )) مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/ السؤال 643) .
————————————————————
Www.ferdaws.net