سەردێری پرسیار:حوکمی بەکارھێنانی زێڕ و زیو بۆ دەرگای خانوو ؟

بەرواری دانان :2019-10-28 کۆدی پرسیار:1573

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەکارھێنانی زێڕ و زیو بۆ دەرگای خانوو ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە حەڕامە زێڕ و زیو بەکار بھێنی بۆ دروست کردنی خانوو، جا چ دەرگا بێت یان پەنجەرە یان ھەر شتێکی تر، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن بازە، بەڵگە:

(١) عن عبدِ الرَّحمنِ بنِ أبي ليلى: (( أنَّهم كانوا عندَ حُذَيفةَ، فاستَسقَى فسقاهُ مجُوسِيٌّ، فلمَّا وضَعَ القدَحَ في يَدِهِ رماه بهِ، وقال: لولا أنِّي نهَيتُه غيرَ مرَّةٍ ولا مَرَّتينِ- كأنَّه يقولُ: لم أفعلْ هذا- ولكِنِّي سمعتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يقولُ: لا تَلبَسوا الحريرَ ولا الدِّيباجَ، ولا تَشرَبوا في آنيةِ الذَّهَبِ والفِضَّةِ، ولا تأكُلوا في صِحافِها؛ فإنَّها لهم في الدُّنيا ولنا في الآخرةِ )) أخرَجَه البُخاريُّ (٥٤٢٦)، مُسْلِم (٢٠٦٧).

نەھی کراوە لە بەکارھێنانی قاپی زێڕ و زیو بۆ خواردن و خواردنەوە، ئاگادار کردنەوەیە بۆ ڕێگری کردن بۆ بەکارھێنانی بۆ بێجگە لە خواردن و خواردنەوە، وەک: دیوار و دەرگا س سقف و فەرش و شتی تر .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( دروستە نییە زێڕ و زیو بەکار بھێنی بۆ خانوو دروست کردن، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە خواردن و خواردنەوە لەناو قاپی زێڕ و زیو، وە دەفەرمووێت: " إنها للكُفَّارِ في الدنيا، ولكم- يعني المُسْلِمين- في الآخرةِ "، فەرموودەکە ئاگادار کردنەوەیە بۆ ڕێگری کردن لە بەرکارھێنان بۆ دەرگا و پەنجەرە و سەقف و فەرش و شتی تر . )) مجموع فتاوى ابن باز (29/12).

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام