پرسیار: حوکمی کڕینی برنج بە قەرز، ئایا دەبێتە ڕیبا ؟
وەڵام: زاناگان دەڵێن دروستە برنج بکڕیت بە قەرز داخلی ڕیبا نابێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( فەرموودەی: " فبيعوا كيف شئتم إذا كان يداً بيد "، عموم نییە لە مفھومی ئەم دەقە، مەرج نییە لە ھەموو حالەتێکدا دەست بە دەست بێت، بەڵکو مەرج دەست بە دەست بێی ئەگەر لە مەبەست یەک شت بن، وەک زێڕ بە زیو، وە گەنم بە جۆ، سەبارەت بە زێڕ و زیو بە جۆ و شتی تر، ئەمەیان مەرج نییە دەست بە دەست بێت و وەریبگرن لە یەکتر . ) القول المفيد على كتاب التوحيد: (371/1)
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە کڕین و فرۆشتنی ڕیبەوی بە ڕیبەوی بکەیت لە عیلەت دا بەژداری وەک یەک نەبن، وە دروستە لێک جیاواز بن و بە قەرد بێت، وەک زێڕ بە گەنم، وە کڕینی زیو بە جۆ و شتی تر .
وە ھەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە ڕیبەوی بە جنسی خۆی بکڕیت بە قەرز، وە نابێت لێک جیاواز بن دەبێت وەک یەک بن، وەک: کڕینی زێڕ بە زێڕ . ) شرح صحیح مسلم (١١/٩)
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی گەن و خورما و خوێ بە قەرز، ھیچی تێدا نییە، ئەگەر ئەو شتەی دەفرۆشرێت زانراو بێت، وە پارەکە زانراو بێت، وە ماوەی قەرزەکە زاممنراو بێت . ) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٤٦/١٩) .
—————————————————
Www.ferdaws.net