سەردێری پرسیار:ئایا بینینی خوای گەورە لە بەھەشت دا ڕاستە؟

بەرواری دانان :2019-10-31 کۆدی پرسیار:1578

پرسیار:

پرسیار: ئایا بینینی خوای گەورە لە بەھەشت دا ڕاستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھەموو زانایانی ئەھلی سونە یەک دەنگن لەسەر بینینی خوای گەورە لە بەھەشت، بەڵگە لە قورئان:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: ( وجوه يومئذ ناضرة . إلى ربها ناظرة ) [ القيامة : ٢٢-٢٣ ] .

لەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ جێگیر کردنی بینی خوای گەورە لە دوو ڕووەوە:

أ- خوای گەورە بینی داوەتە پاڵ ڕوخساری خۆی.

ب- سەیر کردن تعدی ب" إلی "، ماناکەی سەیرکردن و بینینە بە چاو .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: ( لهم ما يشاءون فيها ولدينا مزيد ) [ ق : ٣٥ ] .

مزيد: سەیر کردنی ڕوخساری خوای گەورەیە، ھەروەک عەلی و ئەنەسی کوڕی مالک بەم شێوەیە تەفسیریان کردووە .

(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت: ( للذين أحسنوا الحسنى وزيادة ) [ يونس : ٢٦ ] .

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی: زیادە واتە سەیر کردنی ڕوخساری خوای گەورەیە.

عَنْ صُهَيْبٍ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِذَا دَخَلَ أَهْلُ الْجَنَّةِ الْجَنَّةَ قَالَ: يَقُولُ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: تُرِيدُونَ شَيْئًا أَزِيدُكُمْ فَيَقُولُونَ أَلَمْ تُبَيِّضْ وُجُوهَنَا أَلَمْ تُدْخِلْنَا الْجَنَّةَ وَتُنَجِّنَا مِنْ النَّارِ قَالَ فَيَكْشِفُ الْحِجَابَ فَمَا أُعْطُوا شَيْئًا أَحَبَّ إِلَيْهِمْ مِنْ النَّظَرِ إِلَى رَبِّهِمْ عَزَّ وَجَلَّ وهي الزيادة ثُمَّ تَلَا هَذِهِ الْآيَةَ ( لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِيَادَةٌ )رواە مسلم (٢٦٦) .

(٤) خوای گەورە دەفەرمووێت: ( کلا إنهم عن ربھم یومئذ لمحجوبون ) [ المطففين : ١٥ ] .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: بێ بەش بوونی کافرەکان لە دیتنی خوای گەورە بەڵگەیە بەندەکانی خوای گەورە ئەوانەی خوا لێیان ڕازی یە خوای خۆیان دەبینن.

(٥) خوای گەورە دەفەرمووێت: ( قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فمن کان یرجوا لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحدا ) [ الکھف : ١١١ ] .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر گەیشتن بە دیداری خوای گەورە، ھەندێک ئەھلی عیلم ئەم ئایەتە بەڵگە بۆ جێگیر کردنی بینی خوای گەورە، چونکە دیدار مەبەست پێی ڕوو بە ڕوویە . ) القول المفید .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: ( ابن تیمییە دەفەرمووێت: " فمن کان یرجوا لقاء ربه "، واتە: ئومێدی ئەوەی ھەبێت خوای گەورە ببینێت لە ڕۆژی قیامەت، چونکە ئیماندارەکان لە ڕۆژی قیامەت سویری خوای خۆیان دەکەن، وە خۆش دەبەن بە بینینی کە گەورەترین خۆشی ئەھلی بەھەشتە . ) إعانة المستفيد .

بەڵگە لە سونەت:

(١) ما رواه البخاري ( 6088 ) ومسلم ( 267 ) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه أن ناسا قالوا : يا رسول الله هل نرى ربنا يوم القيامة ؟ فقال رسول الله : " هل تضارون في رؤية القمر ليلة البدر ؟ " قالوا : لا يا رسول الله . قال : " هل تضارون في الشمس ليس دونها سحاب ؟ " قالوا : لا . قال : " فإنكم ترونه كذلك ...الحديث ".

(٢) وفي الصحيحين أيضا ( خ/ 6883 . م / 1002 ) من حديث جرير بن عبد الله البجلي قال: كنا جلوسا مع النبي صلى الله عليه وسلم فنظر إلى القمر ليلة أربع عشرة فقال إنكم سترون ربكم عيانا كما ترون هذا لا تضامون في رؤيته " .

(٣) وروى البخاري ( 4500 ) و مسلم (6890 ) عن أبي موسى أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : "جنتان من فضة آنيتهما وما فيهما، وجنتان من ذهب آنيتهما وما فيهما، وما بين القوم وبين أن يروا ربهم تبارك وتعالى إلا رداء الكبرياء على وجهه في جنة عدن ".

چەندین ئەھلی عیلم ئیجماعی ئەھلی سونە نقل دەکەن لەسەر بینینی خوای گەورە لە بەھەشت دا، لەوانە:

-دارمی لە رد علی الجھمیە لاپەڕە ١٢٢-١٢٣ . - الأشعری لە الإبانة لاپەڕە ٢٦ . - ئیمام النووی لە شرح صحیح مسلم (١٤/٣) .

ئەوانەی پێچەوانەی ئەھلی سونەیان کردووە و نەفی بینینی خوای گەورەیان کردووە ئەمانەن:

-جەھمی یەکان.

- موعتەزیلەکان.

-خەوارج و روافض .

ئەشعەریەکان بینین جێگیر دەکەن بەڵام لەسەر حەقیقەت جێگیر ناکەن، ھەندێک جار دەڵێن بینینی لە دڵ، ... .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام