سەردێری پرسیار:ئایە دروستە کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە مٲموم ( واتە ئەوەی لە دوای ئیمام نوێژ دەکات ) خۆی تاخیر بکات لە دوای سەلام دانەوەی ئیمام بۆ ئەوەی تەحیات بخوێنێت پاشان سەلامی دەداتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:158

پرسیار:

پرسیار // ئایە دروستە کاتێک ئیمام سەلام دەداتەوە مٲموم ( واتە ئەوەی لە دوای ئیمام نوێژ دەکات ) خۆی تاخیر بکات لە دوای سەلام دانەوەی ئیمام بۆ ئەوەی تەحیات بخوێنێت پاشان سەلامی دەداتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن تەحیاتی کۆتایی نوێژ ڕوکنە ، دەبێت هەر بخوێندرێت ، بەلگە :

عن ابن مسعود قال : (( کنا نقول قبل ٲن یفرض علینا التشهد السلام علی الله قبل خلقه ، السلام علی جبریل و میكائیل ، فعلمنا رسول الله صلی الله علیه وسلم التشهد )) رواە النسائی (۱۲۷۷) ، صححه الالبانی في "" الارواء الغلیل "" ( ۳۱۹) ،

واتە : ئێمە تەحیاتمان دەخوێند پێش ئەوەی لەسەرمان واجب بکرێت ......

ئەم فەرموودەیە ڕوون ئاشکرایە کە تەحیاتی کۆتایی واجبە ، لەبەر ئەوە زانایان دەلێن ئیمام ئەگەر سەلامی داوە مٲموم تەحیاتی نەخوێند بوو یان تەواوی نەکردبوو دەبێت تەواو بکات و نابێت واز لە تەحیات بهێنێت و سەلامی بداتەوە لەگەڵ ئیمام .

خاوەنی کشف القناع دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمام چوو بۆ ڕکوع وە مٲموم هێشتا قورئانی نەخوێندووە یان تەواوی نەکردووە ، دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت ، وە بڕینی قورئان خوێندنەوە بۆی سونەتە و شوێن کەوتنی ئیمام واجبە ، پێچەوانەی تەحیات ئەگەر ئیمام سەلامی داوە دەبێت تەحیات تەواو بکات نابێت شوێنی بکەوێت ، لەبەر ئەوەی بەلگە هاتوون فەرمان کراوە بە خوێندنەوەی تەحیات )) کشف القناع ج۱ لاپەڕە ٥٦٥

بەلام ئایە دەبێت دوای تەحیات سەلاواتیش بخوێنێ یان نە ؟

سەبارەت بە سەلاوات جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ڕوکنە ، هەر کەسێک نەخوێنێت نوێژی دروست نییە ، كه ئەمە وتەی بەناوبانگی حنابلەیە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامێ خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قولوا : اللهم صلی علی محمد ......)) واتە : بلێن ...

لەم فەرموودەیە فەرمانی کردووە ، وە هەروەها نقل نەکراوە کە تەحیاتی تەرک کردبێت .

دووەم // هەندێک زانا دەلێن واجبە ، واتە ئەگەر نەخوێندرێ لەبیر بکرێت بە سوجدەی سەهو پڕ دەکرێتەوە ، کە ئەمە وتەی شافعی ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، ابن العربی ، ابن قیم ، صنعانی ، الالبانی ، ابن بازه ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە وە ئەسل وایە بۆ واجبی یە ئیلا بەلگە هاتبێت .

سێیەم // هەندێک زانا دەلێن سونەتە ، کە ئەمە وتەیێکە لە وتەکانی ئیمام احمد ، وتەی مالک ، ابو حنیفە ، ابن منذر ، شوكانی ، ابن عثمینه ، ئیمام النووی دەلێت ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوای فێر کردنی تەحیات دەفەرمووێت : (( ثم لیتخیر من الدعاء ٲعجبه ٳلیه )) متفق علیە ، واتە : پاشان ئێوە سەرپشکن لە کردنی هەر دوعایەک دوای تەحیات کە پێتان باش بێت .

ئەمە بەلگەیە کە تەنها تەحیات واجبە سەلاوات واجب نییە .

(۲) ئەگەر سەلاوات واجب بوایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەوانی ( واتە هاوەلانی ) فێر دەکرد پێش ئەوەی ئەوان پرسیار بکەن ، فێرکردنی تاخیر نەدەکرد هەتا هاوەلان بکەن .

(۳) ڕاستە فەرموودەکە فەرمانی کردووە بە سەلاوات ، بەلام ئەگەر لێی وردبیەوە هاوەلان وتیان : کیف نصلی علیك ؟ واتە : چۆن سەلاواتت لەسەر لێ بدەین ؟ لەم فەرموودەیە پرسیاری چۆنیەتی سەلاواتیان کردووە ، کەواتە فەرمان کردن باسی چۆنیەتی سەلاواتە نەک خودی سەلاوات واجب بێت .

کەواتە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان دەلێن دەبێت سەلام بدەیتەوە دوای خوێندنی تەحیات و شوێن ئیمام بکەویت هەتا زۆر تاخیر نەبیت وە نابێت سەلاوات بخوێنی ، چونکە سونەتە بەلام شوێن ئیمام کەوتن واجبە .

بەلام سەبارەت بە خوێندنی دوعای دوای سەلاوات جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن واجبە

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە تەحیات تەواو بکەیت دوای سەلام دانەوە ئیمام ، هەروەها خوێندنەوەی دوعاش دوای تەحیات ، ......چونکه هەندێک زانا دەلێن واجبە )) مجموعە فتاوی ج۱۱ لاپەڕ ۲٤٨

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) گومانی تێدا نییە دەبێت تەحیات بخوێنێ و تەواوی بکات ئەگەر ئیمام سەلامی دابێتەوە .

(۲) زۆربەی زانایان دەلێن سەلاوات و دوعا کردن دوای تەحیات سونەتە ، کەواتە ئەگەر نەخوێنی سەلام بدەیتەوە نوێژت دروستە .

(۳) بەلام هەندێک زانا دەلێن باشتر وایە سەلاوات و دوعاش بخوێنی چونکە لەسەر وتەی هەندێک زانا واجبە ، وتەی ڕاست دەتوانی بلێی بەرفراوانی تێدایە لە خوێندن و نەخوێندنی سەلاوات و دوعا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام