سەردێری پرسیار:دروستە قسە بکەیت لەگەڵ بێ گیان؟

بەرواری دانان :2019-11-02 کۆدی پرسیار:1580

پرسیار:

پرسیار: دروستە قسە بکەیت لەگەڵ بێ گیان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن بانگ کردنی غائب و شتی بێ گیان ھەموو حالەتێک نابێتە شیرک، بەڵکو حوکمەکە دەگۆڕدرێت بە گوێرەی نییەتی ئەو کەسەی بانگ دەکات، سەبارەت بەو بانگ کردنەی ڕێگری کراو بێت ئەوەیە ئەم دوو مەرجەی تێدا بێت:

(١) دەبێت بانگ کردنەکە ڕاستی بێت نەک مەجازی.

(٢) دەبێت مەبەستی داواکردنی ھەبێت لەو شتە یان لەو کەسە، وە لە توانای کەسیشدا نییە تەنھا خوا نەبێت .

قسە کردن لەگەڵ بێ گیان، یان بانگ کردنی بێ گیان لە شیعر، ئەگەر ھیچ لەو دوو مەبەستەی سەرەوەی نەبێت ھیچی تێدا نییە، لە پێشینەکان ھەندێک قسەیان کردووە لەگەڵ بێ گیان، کەس کردەوەیان بە شیرک وەسف نەکردووە، وە لە شیعریش زۆر بەکار ھاتووە وبانگیان کردووە.

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام