پرسیار: ئایا دروستە کەسێک بکەیتە سوترە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژ کردن ڕووەو مرۆڤ و کردنە سوترە دوو حالەتە:
حالەتی یەکەم: کەسێک نوێژ دەکات کەسێک دەکاتە سوترە پشتی کەسەکە ڕووەو نوێژکەرە، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە ئەگەر کەسەکە مشغول نەبێت بە قسە کردن و جوولە کردنی کەسەکە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ نوێژ بکات ڕووەو کەسێک دانیشت بێت، یان ڕاکشابێت زیانی پێ ناگەیەنێت و دروستە.) مجموع فتاوى ابن باز (٣٣٠/٢٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا دروستە کەسێک بکەیتە سوترە، یان لەگەڵی ڕێک بکەوێت، ئایا ئەمە دروستە؟
ئەمە کردەوەی هەندێک پێشینەکان بووە، بەلام لە نەفسی مندا شتێک هەیە؛
یەکەم: ئەم مرۆڤە ئەمین نییە هەڵبستێت و بڕوات.
دووەم: وە ئەمین نییە جوولە بکات و سەرقالت بکات.) فتح ذي الجلال والاكرام (٢/٤٣٥).
حالەتی دووەم: کەسێک نوێژ دەکات کەسێک دەکاتە سوترە پێشەوەی کەسەکە ڕووەو نوێژکەرە، لەم حالەتە باش نییە نوێژ ڕووەو کەسەکە بکات، بەڵگە:
(١) فەرموودەی عَائِشَةَ: (أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم كَانَ يُصَلِّي حِذَاءَ وَسَطِ السَّرِيرِ , وَأَنَا مُضْطَجِعَةٌ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ , تَكُونُ لِي الْحَاجَةُ فَأَكْرَهُ أَنْ أَقُومَ فَأَسْتَقْبِلَهُ , فَأَنْسَلَّ انْسِلَالًا ) . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
وفي لفظ عند أحمد (٢٣٦٣٣) : ( رُبَّمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي بِاللَّيْلِ وَأَنَا عَلَى السَّرِيرِ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ فَتَكُونُ لِي الْحَاجَةُ فَأَنْسَلُّ مِنْ قِبَلِ رِجْلِ السَّرِيرِ كَرَاهِيَةَ أَنْ أَسْتَقْبِلَهُ بِوَجْهِي ) .
(٢) وروى ابن أبي شيبة (٢٨٩٥) بسند حسن عَنْ نَافِعٍ قَالَ : ( كَانَ ابْنُ عُمَرَ إذَا لَمْ يَجِدْ سَبِيلاً إلَى سَارِيَةٍ مِنْ سَوَارِي الْمَسْجِدِ ، قَالَ لِي : وَلِّنِي ظَهْرَك ) .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە نوێژ ڕووەو مرۆڤێک بکەیت ڕووی لە نوێژکەر بێت، بەڵگە:
فەرموودەی عَائِشَةَ: (أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم كَانَ يُصَلِّي حِذَاءَ وَسَطِ السَّرِيرِ , وَأَنَا مُضْطَجِعَةٌ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ , تَكُونُ لِي الْحَاجَةُ فَأَكْرَهُ أَنْ أَقُومَ فَأَسْتَقْبِلَهُ , فَأَنْسَلَّ انْسِلَالًا ) . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
چونکە نوێژ کردن ڕووەو کەسەکە وەک ئەوە وایە سوجدەی بۆ کەسەکە بردبێت.) المغنی (٣٩/٢).
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە بەڵگەیە عائیشەی دەیزانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبوو کەسێک نوێژ ڕووەو کەسێک بکات ڕوخساری بەرامبەر نوێژکەر بێت، ... ) فتح الباري ـ لابن رجب (٦٨٩/٢).
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە نوێژ ڕووەو ڕوخساری کەسێک بکەیت.) شرح صحيح البخارى (١٣٩/٢).
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە: ( زۆربەی زانایان حەنەفی مالکی و حەنابلە و وتەیەک لە وتەکانی شافعی ئەوەیە نوێژی ئەو کەسە دروستە کە مرۆڤێک دەکاتە سوترە، ... سەبارەت بەو کەسەی نوێژ ڕووەو کەسێک دەکات ڕووی لێیەتی باش نییە لای ھەموو زانایان.) الموسوعة الفقهية (٢٤ /١٧٨-١٧٩).
—————————————————
Www.ferdaws.net