پرسیار: ئاژەڵێکی حەڵاڵ شیری ئاژەڵێکی حەڕام دەخوات، ئایا ئاژەڵە حەڵاڵەکە حەڕام دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خواردن شیر یان ھەر شتێکی تری پیس حوکمی جەلالەی ھەیە، ئاژەڵەکە حەڕام نابێت، دەبێت ئاژەڵەکە مەنع بکرێت لە خواردنی شتی پیس ھەتا پاک دەبێتەوە، دوای پاک بوونەوە دروستە گۆشت و شیری بخۆیت.
ابن باز ڕەژمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ھەر ئاژەڵێکی حەڵاڵ ئەگەر شیری ئاژەڵێکی حەڕام بخوات، وەک: شیری سەگ، یان شیری گوێ درێژ یان شیری ئاژەڵی تری وەک ئەمانە، ئەوە ئاژەلەکە بە شیر خواردنەوە حەڕام نابێت، بەڵکو لەسەر حەڵاڵی دەمێنێتەوە، حوکمەکەی حوکمی ئەوەیە کە شتی پیسی خواردبێت، خواردن و خواردنەوەی پاکی پێ دەدرێت ھەتا گومان دەبردرێت پاک بۆتەوە، ھەندێکی زانا دەڵێن: سێ ڕۆژ شتی پاک بخوات بەسە، ھەندێکی تر دەڵێن حەوت ڕۆژ، ... ) نور علی الدرب.
————————————————————
Www.ferdaws.net