پرسیار: ئەگەر بەر خێک شیری سەگی خوارد، ئایا گۆشتی ئەم بە رخە حەڵاڵە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو ئاژەڵانەی پیسایی یان شتی پیس دەخۆن ئەم سێ حالەتانەن:
حالەتی یەکەم: ئاژەڵێک زۆربەی خواردنی شتی پاکە ، کەم جار شتی پیس دەخوات، ئەمەیان پاکە و حوکمی جەلالەی نییە .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئاژەڵ یان باڵندە گژوگیا و دانەوێلەی خوارد، لەگەڵ ئەمە کەم شتی پیس دەخوات، ئەمە جەلالە نییە، وەک مریشک و شتی تری وەک مریشک کە ھەندێک جار ھەندێک شتی پیس دەخۆن، زۆربەی خواردنی شتی پاکە، گۆشتی مەکروھ نییە.) " معالم السنن " (4/244) .
حالەتی دووەم: ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت، وە کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکە بەدیار بکەوێ لە بۆن، ئەمە داخلی نەھی دەبێت، دروست نییە گۆشتی بخۆیت و ھێلکەشی بخۆیت و شیریشی بخۆیتەوە، وە دروست نییە سواری ببیت.
کاسانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئاژەڵ بە جەلالە حساب دەکرێت ئەگەر گۆڕدرا و ھەست بە بۆنی کرا و بۆنی بۆگەنی ھەبێت ، ئەوە ئەو کات بە جەلالە حساب دەکرێت ، شیری ناخورێتەوە ، وە گۆشتی ناخورێت . )) " بدائع الصنائع " (5/40) .
حالەتی سێیەم: ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت، بەڵام کاریگەری لەسەر ئاژەڵەکە بەدیار ناکەوێت لە گۆشت و بۆنی، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بە جەلالە حساب دەکرێت، چونکە جەلالە لای ئەوان ئەو ئاژەڵەیە زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت، جا کاریگەری لەسەر گۆشت و بۆنی دەربکەوێ یان نە، کە ئەمە وتەی حنابلەیە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پیس بێت، ئەوە گۆشت و شیری حەڕام دەبێت، وە ئەگەر زۆربەی خواردنی شتی پاک بێت، گۆشت و شیری حەڕام نابێت.) " المغني " (9/413) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بە جەلالە حساب ناکرێت، چونکە مەرجی جەلالە ئەوەیە کاریگەری لەسەر گۆشت و بۆنی ھەبێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ((اعتبار بۆ زۆری خواردنی شتی پیس نییە، بەڵکو اعتبار بە بۆنە، ئەگەر ھەست کرا بە عەرەقی یان شتی تر کە بۆنی پیسی لێ دێت ئەوە بە جەلالە حساب دەکرێت، ئەگەر نا بە جەلالە حساب ناکرێت.) " المجموع شرح المهذب " (9/28).
خالد بن المشیقح خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەگەر پیسایی کاریگەری لەسەر تامی گۆشت یان بۆنی یام شیری ھەبێت، یان ھۆکار بێت بۆ نەخۆشی، ئەوە حەڕامە، بەڵام ئەگەر کاریگەری لەسەر نەبێت دروستە، چونکە پیساییەکان پاک دەبنەوە بە گۆڕین، .... ) " فتاوى الشيخ خالد المشيقح " (1/89) .
ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر مەنعی ئاژەڵ کرا لە خواردنی شتی پیس پاک دەبێتەوە و دروستە شیر و گۆشتی بخۆی.
ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئەو ئاژەڵەی شتی پیس دەخوا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە خواردنی شیرەکەی، ئەگەر مەنع کرا لە خواردنی شتی پیس، ئەوە حەڵاڵە بە یەک دەنگی ھەموو موسلمان، چونکە پێش پاک بوونەوە ئاسەواری پیسایی لە شیر و ھێلکە و عەرەقی بەدیار دەکەوت، بۆنی پیس و بۆگەن لێی بەدیار دەکەوت، ئەگەر لاچوو ئەوە پاک بۆتەوە، چونکە حوکمەکە جێگیر دەبێت بە عیلەت، ئەگەر عیلەت لاچوو حوکم لادەچێت.) مجموع الفتاوى (٦١٨/٢١).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کەڕاھەت لادەچێت بە مەنع کردن لە خواردنی شتی پیس بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.) المغني (٤١٤/٩).
————————————————————
Www.ferdaws.net