سەردێری پرسیار:حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریەی تەنک؟

بەرواری دانان :2019-11-06 کۆدی پرسیار:1588

پرسیار:

پرسیار: حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریەی تەنک؟

دەقی وەڵام:



پرسیار: حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریەی تەنک؟

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە گۆرییەی تەنک دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە مەسح لەسەر هەموو جۆرە گۆرییەک بکەیت ئەگەر تەنکیش بێت، کە ئەمە وتەی عومەر و عەلی وظاهری و ابن عثیمین و ئەلبانی، بەلگە:

(۱) گۆرییە و خوف وەک یەک وان، جا چ ئەستور بێت یان تەنک ، وە ڕوخسەت دراوە بۆ ئەوەی بارگرانی دروست نەبێت و ببێتە ئاسانکاری ، ئەگەر وتت فلانە گۆرییە دەبێت و فلانە گۆرییە نابێت ئەوە بووە بارگرانی، هەروەها نقل نەکراوە مەرج دانرا بێت ئیلا دەبێت گۆرییە ئەستور بێت.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( هاوەلانی ئێمە نقلیان کردووە لە عومەر و عەلی خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دروستە مەسح لەسەر گۆریە بکەیت ئەگەر چی تەنکیش بێت.) المجموع (١/٥٠٠).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست دروستە مەسح لەسەر گۆریەی دڕاو بکەیت، وە دروستە مەسح لەسەر گۆریەی تەنک بکەیت کە پێستی لە ژێرەوە دیارە.) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (١١/١٦٧).

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نابێت مەسح لەسەر گۆرەی تەنک بکەیت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و ابن بازە، بەلگە:

(١)خوف قاچ دادەپۆشێت ، لەبەر ئەوە پێی دەلێن خف چونکە قاچی مرۆڤ بزر دەکات و دادەپۆشێت ، کەواتە گۆریەش دەبێت بە هەمان شێوە بێت .

زانائانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (دەبێت گۆریە ئەستور بێت، نابێت ناوەوەی دیار بێت.) فتاوى اللجنة الدائمة (٥/٢٦٧).

محمد بن إبراهيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( سەبارەت بە گۆریە ئەگەر تەنک بێت و قاچ دیار بێت، ئەوە نابێت مەسح لەسەری بکرێت.) فتاوى ورسائل الشيخ محمد بن إبراهيم (٢/٦٨).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەرجی مەسح کردن لەسەر گۆریە ئەوەیە دەبێت قاچ داپۆشێت، ئەگەر گۆریە تەنک بێت دروست نییە، چونکە لەم حالەتە حوکمی ئەوەی هەیە قاچی دیار بێت.) فتاوى الشيخ ابن باز(١٠/١١٠).

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە دروستە مەسح لەسەر گۆریەی تەنک بکەیت، واللە أعلم.

------------------------------------------------------------------

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام