دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون چەپلە لێدان باش نییە، بەڵگە:

(١) ڕاستە کردەوەی کافرەکانە، بەڵام ناگات بە پلەی حەڕامی.

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون چەپلە لێدان دروستە، بەڵگە:

(١) ئەصل وایە عادات ڕێگەپێدراون، ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ حەڕامی یان کەڕاھەت.

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( موشریکەکان کۆ دەبوونەوە لە المسجد الحرام چەپلە و فیکەیان لێدەدا ، ئەمەیان کردبوو بە عیبادەت و نوێژ، خوای گەورە زەمی ئەوانەی کرد لەسەر ئەم کردەوەیە، ئەمەی بە باطل دانا و نەھی لێی کرد . )) " مجموع الفتاوى " (٣/٤٢٧).

پرسیار لە ابن عثیمین کراوە: حوکمی چەپلە لێدان و فیکە لێدان، وە کامە جۆری فیکە لێدان حەڕامە، وە بەڵگە چییە بۆ حەڕامی؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: ئێستا ئەگەر تۆ ھەڵسیت چەپلە و فیکە لێبدەی ئێمە چ دەڵێین: ئەمە شێتە یان عاقلە ؟ وە ھۆکاری چەپلە لێدان و فیکە لێدان چییە ؟

پرسیار کەر: ئەوەی ڕوودەدات لە کاتی یاری و شتی تری وەک یاری !

شیخ دەڵێت: بڵێ نموونە چەپلە لێدان بۆ مرۆڤ ئەوەی جیادەکرێتەوە لە کەسی تر بۆ سەرکەوتن، یان وەڵام بدەوە وەڵامێکی ڕاست، أو ما أشبە ذالك، من نایبینم ھیچی تێدا بێت، سەبارەت بە فیکە لێدان باش نییە وەک زات، ناتوانم بڵێم باش نییە وەک شەرع ، چونکە بەڵگەم لەلا نییە.

پرسیارکەر دەڵێت: چەپلە لێدان؟

شیخ دەفەرمووێت: ھیچی تێدا نییە ، سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: ( إذا نابكم شيء في صلاتكم فليسبح الرجال وتصفق النساء ) ئەمە باسی ناو نوێژە .

سەبارە بە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا كَانَ صَلاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً) [الأنفال:٣٥]، والمكاء : واتە فیکە ، والتصدية : واتە چەپلە ، قوڕەیش لە لای مزگەوتی حەڕام عیبادەتی خوای گەورەیان دەکرد بەم شێوەیە لە جیاتی ڕوکع و سوجدە ببەن ، چەپلە و فیکەیان لێدەدا .

سەبارەت بەوەی مرۆڤ کەسێک ببینێت پێش دەکەوێ فیکەی بۆ لێبدات وەک ھاندان نایبینم ھیچی تێدا بێت .

پرسیارکەر دەڵێت: ئایەتەکە بەڵگەیە ؟

شیخ دەفەرمووێت: ئایەتەکە نابێتە بەڵگە ، ئەوان کردبوویانە عیبادەت.

پرسیارکەر دەڵێت : فیکە ئەی شیخ کامە جۆری فیکە؟ وەک فیکە ناوبژیوانی یاری؟

شێخ دەفەرمووێت: فیکە من پێم باش نییە وەک پێ باش نەبوونێکی زاتی ، ھیچ بەڵگەم نییە، ئەگەر کەسێک داوام لێ بکات بە بەڵگە، ناتوانم پێی بڵێم بەڵگەم لە لایە. ) لقاء الباب المفتوح " شريط(119).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئێمە وای دەبینین چەپلە لێدان هیچی تێدا نییە، ...) فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٣٨٤).

وتەی ڕاست حەڕام نییە، واللە ‌أعلم. ------------------------------------------------------------------------------" /> ماڵپەری فیردەوس | پرسیار: حوکمی چەپلە لێدان چییە؟

سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی چەپلە لێدان چییە؟

بەرواری دانان :2019-11-07 کۆدی پرسیار:1589

پرسیار:

پرسیار: حوکمی چەپلە لێدان چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ئافرەت چەپلە لێبدات لەناو نوێژ، بەڵگە:



(١)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مَنْ نَابَهُ شَيْءٌ فِي صَلَاتِهِ فَلْيُسَبِّحْ ، فَإِنَّهُ إِذَا سَبَّحَ الْتُفِتَ إِلَيْهِ ، وَإِنَّمَا التَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ) رواه البخاري (٦٨٤)، ومسلم (٤٢١).

جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە چەپلە لێدان بۆ پیاو یان ئافرەت لە دەرەوەی نوێژ، سێ وتە ھەیە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون چەپلە لێدان حەڕامە، بەڵگە: (١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ )) [ الأنفال : ٣٥ ] . واتە : نوێژ و پاڕانەوە و لاڵەشیان لە لای کەعبە دا لەڕووی ڕاستی و گوێڕایەلییەوە نییە ، بەڵکو ھەر فیکە و چەپلە و ھەرا و ھۆسەیە ، سا لەبەر بێباوەڕیتان ئەو سزای گرتن و کوشتنە لەبەردا بچێژن .

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: (إنما التصفيق للنساء)، بەڵگەیە لەسەر مەنع کردنی پیاو بە مطلقی.) نيل الأوطار.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (چەپلە لێدان لە بۆنەکان کردەوەی سەردەمی نەزانینە، کەمترین شت ئەوەیە بڵێیت مەکروهە، ئەوەی دیار بێت لە ڕووی بەڵگەوە حەڕامە، چونکە نەهی لە موسلمان کراوە خۆی بچوێنێت بە کافرەکان، خوای گەورە سەبارەت بە کافری مەککە دەفەرمووێت: (وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً) الأنفال:٣٥.) "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (٤/١٥١).

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون چەپلە لێدان باش نییە، بەڵگە:

(١) ڕاستە کردەوەی کافرەکانە، بەڵام ناگات بە پلەی حەڕامی.

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون چەپلە لێدان دروستە، بەڵگە:

(١) ئەصل وایە عادات ڕێگەپێدراون، ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ حەڕامی یان کەڕاھەت.

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( موشریکەکان کۆ دەبوونەوە لە المسجد الحرام چەپلە و فیکەیان لێدەدا ، ئەمەیان کردبوو بە عیبادەت و نوێژ، خوای گەورە زەمی ئەوانەی کرد لەسەر ئەم کردەوەیە، ئەمەی بە باطل دانا و نەھی لێی کرد . )) " مجموع الفتاوى " (٣/٤٢٧).

پرسیار لە ابن عثیمین کراوە: حوکمی چەپلە لێدان و فیکە لێدان، وە کامە جۆری فیکە لێدان حەڕامە، وە بەڵگە چییە بۆ حەڕامی؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت: ئێستا ئەگەر تۆ ھەڵسیت چەپلە و فیکە لێبدەی ئێمە چ دەڵێین: ئەمە شێتە یان عاقلە ؟ وە ھۆکاری چەپلە لێدان و فیکە لێدان چییە ؟

پرسیار کەر: ئەوەی ڕوودەدات لە کاتی یاری و شتی تری وەک یاری !

شیخ دەڵێت: بڵێ نموونە چەپلە لێدان بۆ مرۆڤ ئەوەی جیادەکرێتەوە لە کەسی تر بۆ سەرکەوتن، یان وەڵام بدەوە وەڵامێکی ڕاست، أو ما أشبە ذالك، من نایبینم ھیچی تێدا بێت، سەبارەت بە فیکە لێدان باش نییە وەک زات، ناتوانم بڵێم باش نییە وەک شەرع ، چونکە بەڵگەم لەلا نییە.

پرسیارکەر دەڵێت: چەپلە لێدان؟

شیخ دەفەرمووێت: ھیچی تێدا نییە ، سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: ( إذا نابكم شيء في صلاتكم فليسبح الرجال وتصفق النساء ) ئەمە باسی ناو نوێژە .

سەبارە بە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا كَانَ صَلاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً) [الأنفال:٣٥]، والمكاء : واتە فیکە ، والتصدية : واتە چەپلە ، قوڕەیش لە لای مزگەوتی حەڕام عیبادەتی خوای گەورەیان دەکرد بەم شێوەیە لە جیاتی ڕوکع و سوجدە ببەن ، چەپلە و فیکەیان لێدەدا .

سەبارەت بەوەی مرۆڤ کەسێک ببینێت پێش دەکەوێ فیکەی بۆ لێبدات وەک ھاندان نایبینم ھیچی تێدا بێت .

پرسیارکەر دەڵێت: ئایەتەکە بەڵگەیە ؟

شیخ دەفەرمووێت: ئایەتەکە نابێتە بەڵگە ، ئەوان کردبوویانە عیبادەت.

پرسیارکەر دەڵێت : فیکە ئەی شیخ کامە جۆری فیکە؟ وەک فیکە ناوبژیوانی یاری؟

شێخ دەفەرمووێت: فیکە من پێم باش نییە وەک پێ باش نەبوونێکی زاتی ، ھیچ بەڵگەم نییە، ئەگەر کەسێک داوام لێ بکات بە بەڵگە، ناتوانم پێی بڵێم بەڵگەم لە لایە. ) لقاء الباب المفتوح " شريط(119).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئێمە وای دەبینین چەپلە لێدان هیچی تێدا نییە، ...) فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٣٨٤).

وتەی ڕاست حەڕام نییە، واللە ‌أعلم. ------------------------------------------------------------------------------

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام