سەردێری پرسیار:حوکمی نییەت گۆڕین لەناو نوێژدا ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:159

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە نییەت لەناو نوێژ بگۆڕیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نییەت گۆڕین لەناو نوێژدا ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / تغییر النیة من معین لمعین ، واتە : گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیاری کراو بۆ نوێژێکی دیاری کراو ، ئەمەیان دروست نییە .

نموونە : کەسێک دەستی بە نوێژی نیوەڕۆ کرد وە نییەتی گۆڕی لەناو نوێژی نیوەڕۆ بۆ نوێژی عصر ، لەم حالەتە نوێژی نیوەڕۆ پووچ دەبێت و وە نوێژی عصر دانامەزرێت ، چونکە لە سەرتای نوێژی نییەتی نەھێناوە وە دەبێت ھەردوو نوێژ بکاتەوە .

حالەتی دووەم / تغییر النیة من مطلق لمعین ، گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیار نەکراو بۆ دیار کراو ، ئەمەیان دروست نییە .

نموونە : کەسێک دەستی بە سونەتێکی مطلق کرد ، پاشان نییەتی گۆڕی بۆ سونەتێکی معین وەک سونەتی ڕواتبی پێش نیوەڕۆ ، ئەمەیان دروست نییە و نوێژی ڕاتبەی نیوەڕۆی نەکردووە .

حالەتی سێیەم / تغییر النیة من معین لمطلق ، واتە : گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیار کراو بۆ دیار نەکراو ، ئەمەیان دروستە .

نموونە : کەسێک دەستی کرد بە نوێژی ڕواتبی دوای مغرب ، پاشان نییەتی گۆڕی بۆ سونەتێکی مطلق ، ئەمەیان دروستە و نوێژ بەتال نابێت ، چونکە نوێژی معین نییەتی نوێژی معین و مطلقی تێدایە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گۆڕینی نییەت ھەیە معین بۆ معین ، وە مطلق بۆ معین ئەمانە دروست نییە ، وە ئەگەر نییەت گۆڕین معین بۆ مطلق بوو ھیچی تێدا نییە و دروستە .

نموونە : معین بۆ معین ، کەسێک دەیەوێت نییەتی بگۆڕیت لە نوێژی چێشت تەنگاو بۆ دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی دەیەوێت قەزا بکاتەوە ، تەکبیری دەست پێ کرد بە نییەتی نوێژی چێشت تەنگاو پاشان بە بیری ھاتەوە کە دوو ڕەکاعەتی نوێژی بەیانی نەکردووە و نییەتی گۆڕی ، ئەمەیان دروست نییە چونکە معین دەبێت ئیلا لەسەرەتای نوێژ نییەتی ھەبێت .

نموونە : مطلق بۆ معین ، کەسێک دەستی بە نوێژێکی مطلق کرد پاشان بە بیری ھاتەوە کە نوێژی بەیانی نەکردووە یان سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەکردووە ، نییەتی گۆڕی بۆ نوێژی بەیانی یان سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەمەیان دروست نییە .

نموونە : معین بۆ مطلق ، دەستی کرد بە دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی پاشان بە بیری ھاتەوە کە ئەم دوو ڕەکاعەتەی کردووە ، لێرە نییەت دەگۆڕدرێت نوێژێکی مطلق . ........ )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 12 / السؤال رقم 347 ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام