پرسیار: ئایا دروستە لە ١٢ ربیع الأول بەڕۆژوو ببیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتوون پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ڕۆژی دوازدەی ربیع الأول لە دایک بووبێت، وە پرسیاری ڕۆژی لەدایک بوون لێی نەکراوە، بەڵکو پرسیاری ڕۆژی دوو شەم لێی کراوە، بەڵگە:
(١) عَنْ أَبِي قَتَادَةَ الْأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سُئِلَ عَنْ صَوْمِ الِاثْنَيْنِ فَقَالَ: (فِيهِ وُلِدْتُ وَفِيهِ أُنْزِلَ عَلَيَّ)رواە مسلم (١١٦٢).
(٢) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (تُعْرَضُ الْأَعْمَالُ يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسِ فَأُحِبُّ أَنْ يُعْرَضَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ) رواە الترمذي (٧٤٧) وحسنه.
کەواتە سونەتە ڕۆژوی دووشەم بەڕۆژوو ببیت، ناکرێت ڕۆژی لەدایک بوون قیاس بکەیت بڵێیت ئەگەر بکەوێتە ھەر ڕۆژێک بێجگە لە ڕۆژی دووشەم سونەتە ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو ببیت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە کردنە بەڵگە بۆ مەولود ھەڵەیە لە چەند ڕوویەکەوە:
یەکەم: فەرموودەکە نابێتە بەڵگە لەسەر دیارکردنی ڕۆژێک لە مانگدا، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر دیار کردنی ڕۆژێک لە ھەفتەدا، ئێوە ڕۆژێکتان دیار کردووە لە مانگ، واتە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕۆژێکی دیار کردووە مانگی دیار نەکردووە، لەسەر ئەمە ئەگەر ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کەوتە ڕۆژێکی تر بێجگە لە ڕۆژی دووشەم، ئەو کات بەڕۆژوو نابیت، چونکە عیلەتەکە ڕۆژی دووشەمە، دیار کردن تەنھا ھی ڕۆژی دووشەمە.
دووەم: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەو ڕۆژەدا ھیچ تایبەتمەندیەکی باس نەکردووە ئیلا ڕۆژوو نەبێت، بەڵگەیە بێجگە لە ڕۆژوو شتی تر ڕێگەپێدراو نییە، لەو کاتە بەڵگەیە لەسەریان نەک بەڵگە بێت بۆیان، پاشان ئایا ئێوە شەوی لەدایک بوون ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕۆژوو بوون؟ ئەگەر بەڕۆژوو بن دەڵێین: ڕۆژوو سوودی پێ دەگەیەنێت إن شاء الله، ئەگەر چی ئێمە وای دەبینین بیدعەیە ئەگەر ڕۆژوو دیار بکەی بە گوێرەی مانگ نەک بەگوێرەی ھەفتە.....
چوارەم: دیاری کردن لەڕووی مێژووەوە ھەڵەیە، چونکە ڕۆژی دوازدە دیار دەکەن، ئەوەی جێگیر بووبێت بەگوێرەی لێکدانەوەیەک لەسەر یەقین بنیات نراوە ئەوەیە لە نۆی ڕەبیعی یەکەم لەدایک بووە، سەبارەت بە لەدایک بوونەکەی شەش وتە یان حەوت وتە ھەیە، یەک دەنگی زانایان لەسەری نییە، ... ) فتح ذي الجلال والإكرام (٧ /٣٦٨-٣٦٩).
——————————————————
Www.ferdwas.net