سەردێری پرسیار: حوکمی تەوری یە چییە؟

بەرواری دانان :2019-11-08 کۆدی پرسیار:1591

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەوری یە چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: التورية: ئەوەیە مرۆف قسەیەک دەکات مەبەستەکەی پێچەوانەی ڕووکەشی قسەکەیە، نموونە: کەسێک پێت دەڵێت: کەسێک پێت دەڵێت: من سەد ڕیالم لەلای تۆیە، تۆش دەزانی کەسەکە ڕاست دەکات، پێی دەڵێی: واللە ما عندي لك مائة، مەبەستت بە(ما) الموصولەیە، کەچی کەسەکە بە نەفی تێگەیشت. زانایان دەڵێن تەوری یە دروستە بە دوو مەرج: (١)دەبێت قسەکە هەردوو ماناکە هەڵبگرێت. (٢)نابێت تەوری یە کردن بۆ ستەم کردن بێت.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مەسلەحەتی تێدا نەبوو و پێویستی نەکرد، ئەوە لەکروهە و حەڕام نییە، ئەگەر بۆ ئەوە بێت هەتا مالی خەڵک بخۆیت، یان لادانی مافی کەسێک، ئەو کاتە حەرامە.)الأذكار لاپەڕە ٣٨٠.

زانایان دەڵێن تەوری یە ئەم سێ حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: کەسەکە ستەم دەکات و مافی خەڵک دەخوات، مالی خەڵک دەخوات، لەم حالەتە حەڕامە.

حالەتی دووەم: کەسەکە ستەمی لێ دەکرێت، یانی زیانی پێ دەگات، لەم حالەتە دروستە، بەڵگە:

(١)چیڕۆکی ئیبراهیم و خێزانەکەی کاتێک ستەمکارەکە پرسیاری لێکرد ئەمە کێیە؟ ئیبراهیم گوتی: ئەمە خوشکی منە، مەبەستی ئیبراهیم خوشک بوو لە دین.رواه البخاری (٣٣٥٨).

(٢)چیڕۆکی ئەبو بەکر لەگەڵ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک کەسێک پرسیاری لێکرد ئەمە کێیە " مەبەستی پێغەمبەر بوو"؟ ئەبو بەکر پێی گوت: ئەم پیاوە ڕێگام پێ نیشان دەدات، بەرامبەرەکە وا تێگەیشت ڕیگاوانە لە ڕێگا شارەزایە، ئەبوبەکریش مەبەستی ڕێگای خێر بوو.

حالەتی سێیەم: کەسەکە نە ستەمکارە و نە ستەم لیکراوە، لەم حالەتە جیاوازی هەیە لەنیوان زانایان، دوو وتە هەیە: یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە، بەڵگە: (١)فەرموودەی عمران بن حصین دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (إن في المعاريض لمندوحة عن الكذب) رواە ابن عدی فی "الکامل" (٣/٩٣)، والبیهقی(١٠/١٩٩) وفي إسناده داود بن الزبرقان وهو متروك, وقد كذبه الأزدي كما في "التقريب", وروي موقوفا.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە جوون حەڕامە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە، بەڵگە: (١)ئەوەی ڕوخسەت درابێت ئەو حەلەتەیە کە سوودی هەیە یان لادانی زیانی بێت.

باشتر وایە تەوری یە نەکرێت ئیلا لە دوو حالەتی یەکەم، یان لە حالەتێک کەسەکە تووشی ئیحراجی دەبێت، چونکە فەرموودە هاتووە:

عن عائشة رضي الله عنها، قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " إذا أحدث أحدكم في صلاته فليأخذ بأنفه ثم لينصرف " - سنن أبي داود ( ١١١٤)، وهو في " صحيح سنن أبي داود " ( ٩٨٥) .

باشتر وایە مرۆڤ تەوری یە زۆر بەکارنەهێنێت لە حالەتی ئیحراج بوونێکی زۆرنەبێت، چونکە:

(١)زۆر تەوری یە بەکارهێنان سەردەکێشێت بۆ تووش بوون بە درۆ.

(٢)برایەتی و متمانە ناهێلێت لەنێوان موسلمانان.

(٣)ئەو کەسەی کە گوێی لێ بووە ئەگەر حەقیقەت بزانێت، کەسەکە بە درۆزن وەسف دەکات و نازانێت تەوری یە چییە.

(٤)ئەو کەسەی تەوری یە بەکاردەهێنێت تووشی سەرسام بوون بە نەفسی خۆی دەبێت، دەڵێت: من زیرەکم و توانیم بەرامبەرەکەم غافل بکەم و هەڵبخلەتێنم.

دەگێڕنەوە: پیاوێکی رافضە و پیاوێکی سونە کێشە کەوتە نێوانیان لەسەر ئەوە ئەبو بەکر باشترە یان عەلی؟هەردووکیان چوون بۆ لای ابن جەوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ئەویش بەو دوو پیاوەی گوت: أفضلهما من كانت ابنته تحته، واتە: باشترینیان ئەوەیە کە کچەکەی لە لایەتی.

هەردوو پیاوەکان ڕۆیشتن جیاوازی کەوتە نێوانیان لە ضمیری ئەم ڕستەیە، بەڵام ابن جوزی خۆی ڕزگار کرد، قسەی ابن جوزی دوو ئیحتمال هەڵدەگرێت:

(١)باشترینیان ئەوەیە کە کچەکەی لە لایەتی، واتە: ئەبوبەکر باشترە چونکە کچەکەی ئەبو بەکر لەلای پێغەمبەرە و خێزانییەتی، ئەمە تێگەیشتنی سونە بوو وە مەبەستی ابن جەوزیش بوو.

(٢)باشترینیان ئەوەیە کە کچەکەی لە لایەتی، واتە:عەلی باشترە چونکە کچەکەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەلای عەلی یە و خێزانییەتی، ئەمە تێگەیشتنی ڕافضە بوو.

------------------------------------------------------------------------ Www.ferdaws. net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام