سەردێری پرسیار: ئایا سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا دەبێتە شیرک ئەگەر کەسێک لەسەر زاریەتی و هیچ مەبەستی نییە؟

بەرواری دانان :2019-11-10 کۆدی پرسیار:1594

پرسیار:

پرسیار: ئایا سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا دەبێتە شیرک ئەگەر کەسێک لەسەر زاریەتی و هیچ مەبەستی نییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا شیرکە، بەڵگە:

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (هەر کەسێک سوێند بخوات بە بێجگە خوا، ئەوە کوفری کردووە یان شەریکی بۆ خوا داناوە).

زانایان دەڵێن سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: کەسێک سوێند بە بێجگە لەخوا دەخوات، وە باوەڕی وایە سوێند پێ خوراو یەکسانە لەگەڵ خوا لە بەگەورە دانان، ئەمە کوفری گەورەیە و لەدین دەردەچێت.

دووەم: کەسێک سوێند بە بێجگە لەخوا دەخوات، وە باوەڕی وانییە سوێند پێ خوراو یەکسانە لەگەڵ خوا لە بەگەورە دانان، ئەمە کوفری بچووکە و لەدین دەرناچێت.

سێیەم: کەسێک سوێند دەخوات بە بێجگە لەخوا و هیچ مەبەستی لە دڵدا نییە، وەک ئەوەی کەسێک بەردەوام سوێند خواردن بە پێغەمبەر لەسەر زاریەتی،، ئەمەیان مەبەستی حەقیقەتی سوێندی نییە بەڵکو لەسەر زاریەتی وەک لەغو، ئەمە شیرکە، چونکە بەگەورە دانانی بێجگە لەخوای تێدایە، چونکە شیرک هەیە لە وتەدا هەروەک چۆن شیرک هەیە نییەتدا.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا شیرکی بچووکە، ئەگەر باوەڕی وابێت سوێند پێ خوراو یەکسانە لەگەڵ خوا لە بەگەورە دانان، ئەگەر نا سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا شیرکە.) القول المفيد (٢/٢١٤).

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (سوێند: تەئکید کردنەوەی قسەیە بە بەگەورە دانراوێک لەنێوان قسەکەر و کەسی بەرامبەربە یەکێک لەم سێ پیتانەی سوێند خواردن: الواو یان الباء یان التاء، واجبە قسە تەئکید نەکرێتەوە ئیلا بە خوا نەبێت، چونکە بەگەورە دانراوی ڕاستەقینە تەنها خوایە، سەبارەت بە مرۆڤ لەو بەگەورە دانراوانە نییە بەجۆرێک سوێندی پێ بخۆیت، بەڵێ هەندێک جار بە گەورەی دابنێ شیاوی بێت، سەبارەت بە بەگەورە دانانێک بگاتە سنوری سوێند پێ خواردن ئەمە تەنها بۆ خوایە.

سوێند خواردنێکی تریش هەیە بە بێجگە لەخوا ئەویش شیرکە، ئەویش ئەوەیە سوێند دەخوات بە بێجگە لەخوا و هیچ مەبەستی لە دڵدا نییە، وەک ئەوەی کەسێک بەردەوام سوێند خواردن بە پێغەمبەر لەسەر زاریەتی، یان سوێند خواردن بە کەعبە، یان ئەمانەت، یان وەلی، یان شتی تری ، ئەمەیان مەبەستی حەقیقەتی سوێندی نییە بەڵکو لەسەر زاریەتی وەک لەغو، ئەمە شیرکە، چونکە بەگەورە دانانی بێجگە لەخوای تێدایە.)التمهید لاپەڕە ٤٣٢-٤٣٣.

-------------------------------------- Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام