سەردێری پرسیار:پرسیار: کۆمەڵێک ئافرەت نوێژ دەکەن هیچ پیاو لەوێ نین، ئەو ئافرەتەی پێش نوێژی بۆیان دەکات هەڵەی کرد، ئایا ئافرەتانی تر بە چەپلە لێدان ئاگاداری دەکەنەوە یان بە تەسبیح؟

بەرواری دانان :2019-11-11 کۆدی پرسیار:1595

پرسیار:

پرسیار: کۆمەڵێک ئافرەت نوێژ دەکەن هیچ پیاو لەوێ نین، ئەو ئافرەتەی پێش نوێژی بۆیان دەکات هەڵەی کرد، ئایا ئافرەتانی تر بە چەپلە لێدان ئاگاداری دەکەنەوە یان بە تەسبیح؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان دەڵێن ئەگەر ژن و پیاوی بێگانە پێکەوە نوێژ بکەن نابێت ئافرەت ئیمام ئاگادار بکاتەوە بە تەسبیح ئەگەر هەلەی کرد، بەڵکو دەبێت چەپلە لێ بدات، چونکە ئافرەت فەرمانئ پێکراوە دەنگی نزم بکات لەناو نوێژ لە ترسی فیتنە، لەبەر ئەوە نەهی کراوە دەنگی بەرز بکات بۆ قورئان خوێندنەوە و تەلبی یە. پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (التسبیح للرجال، والتَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ) رواه البخاري (٦٨٤)، ومسلم (٤٢٢).واتە: تەسبیح بۆ پیاوانە، وە چەپلە لێدان بۆ ئافرەتانە.

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: ( شافعی و ئەحمەد و شوێن کەوتووانی و زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئافرەت ئەگەر بییەوێت لەناو نویژ کەسێک ئاگادار بکاتەوە دەبێت چەپلە لێ بدات، چەپلەش بەم شێوەیە دەبێت: ناوەوەی دەستی ڕاست لە پشتی دەستی چەپ دەدات.

ئیمام مالک بۆ ئەوە چووە ژن و پیاو یەکسانن لە تەسبیح، چەپلە لێدان بۆ ژن و پیاو حەرامە، بەڵگە عمومی فەرموودەی سهل بن سعد: ( من نابە شیء في صلاتە فلیسبح){ رواە البخاری (١٢٣٤)، ومسلم (٤٢١)، دەڵێن: ئەمە عامە بۆ حەقی ژن و پیاو، سەبارەت بە وتەی: (إنما التصفيق للنساء)، ئەمە بە شێوەی زەم باسکراوە. وەلامی زۆربەی زانایان بۆ ئەم وتەیە: ئەم لێکدانەوەیە بەرامبەر فەرموودەی صحیح و روون و ئاشکرا وەرناگیرێت، ڕیوایەتی بوخاری (١٢٣٤): (إذا نابكم شيء في الصلاة، فليسبح الرجال وليصفق النساء).) توضیح الاحکام (٢/٣٤-٣٥).

سەبارەت بەوەی ئەگەرکۆمەلێک ئافرەت بە تەنیا بن جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون چەپلە لێ دەدات، دەلێن دەست گرتن عمومی دەقەوە لە پێشترە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تایبەت کردن ئافرەتان بۆ چەپلە لێدان باسی ئەو حالەتەیە کە نوێژەکە بە کۆمەڵ بێت لەگەڵ پیاوان.

ئەگەر کۆمەلێک ئافرەت بن هیچ پیاوێک ئامادە نەبن، ئایا ئافرەت تەسبیح دەڵێت یان چەپلە لێ دەدات؟ وەڵام: ئەگەر سەیری عمومی دەقەکە بکەین دەڵێین: دەبێت ئافرەت چەپلە لێ بدات، چونکە فەرموودەکە مطلەقە، ئەگەر سەیری ماناکەی بکەین دەڵێین: هیچی تێدا نییە تەسبیح بڵێت، چونکە کەس گوێی لێ نابێت ئیلا ئافرەت نەبێت، بەلام دەست گرتن بە ڕووکەشی دەقەکە لە پێشترە، کەواتە دەڵێین: یافرەت چەپلە لێ دەدات ئەگەر چی تەنها کۆمەلێک ئافرەتیش بن.) فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٣٨٣).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە تەسبیح بڵێت، چونکە عیلەتی ڕێگری کردن لەبەر پیاوان بوو، ئەگەر هیچ پیاو لەوێ نەبن هیچی تێدا نییە.

لەوانەیە یەکێک بڵێت ئەگەر نوێژ بە کۆمەڵ کرا ئافرەت بۆی نییە قورئان بۆ ئیمام ڕاست بکاتەوە لەبەر پیاوی بێگانە، بەڵکو تەنھا دەتوانێ چەپلە لێ بدات، ئەی ئەگەر کۆمەڵێک ئافرەت بن دەبێت بۆ ئەو ئافرەتە قورئان ڕاست بکاتەوە کە پێش نوێژی بۆیان دەکات، بۆچی دروستە بە دەنگ قورئان بۆ ئافرەت ڕاست بکەیتەوە کە ھیچ پیاوی بێگانە ئامادە نین بەڵام نابێت تەسبیح بڵێیت ئەگەر ھەڵەی تری کرد؟!

وتەی ڕاست دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە و دروستە تەسبیح بڵێت ئەگەر بە تەنیا بوون، بەڵام ئەگەر چەپلە لێ بدات باشترە، وە ئەگەر هەڵەی کرد لە قورئان خویندنەوە بۆی ڕاست دەکاتەوە، واللە أعلم.

کەواتە نوێژ کردن ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: کۆمەلێک ژن و پیاوی بێگانە نوێژ بە کۆمەڵ دەکەن، لەم حالەتە حەڕامە ئافرەت بە تەسبیح ئیمام ئاگادار بکاتەوە ئەگەر هەلەی کرد، بەڵکو دەبێت چەپلە لێ بدات.

دووەم: کۆمەڵێک ژن بە تەنیا نوێژ بە کٶمەڵ دەکەن، لەم حالەتە مەجاڵی تێدایە ئافرەت بە تەسبیح یان چەپلە لێدان ئەو ئافرەتە ئاگادار بکاتەوە کە پێش نوێژی بۆیان دەکات ئەگەر هەلەی کرد، بەڵام چەپلە لێدان باشترە.

سێیەم: کٶمەڵێک ژن و پیاوی مەحرەم نوێژ بە کۆمەڵ دەکەن، ، لەم حالەتە مەجاڵی تێدایە ئافرەت بە تەسبیح یان چەپلە لێدان ئیمام ئاگادار بکاتەوە ئەگەر هەلەی کرد، بەڵام چەپلە لێدان باشترە.

-----------------------------------------

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام