سەردێری پرسیار: حوکمی بەخشینی دڵ؟

بەرواری دانان :2019-11-11 کۆدی پرسیار:1596

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەخشینی دڵ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن بەخشینی دڵ دوو حالەتە:

حالەتی یەکەم: کەسێک دڵی خۆی دەبەخشێت بە کەسێک زیندووە، ئەمەیان دروست نییە، چونکە مرۆڤ بێ دڵ ناژیت، دەرھێنانی دڵ و بەخشینی بە کەسێکی تر بە خۆ کوشتن حساب دەکرێت.

حالەتی دووەم: کەسێک وەسیەت دەکات دوای مردن دڵی خۆی ببەخشێت بە کەسێکی تر، لەم حالەتە ھەندێک ئەھلی عیلم ڕێگەیان داوە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەشتەرگەری دڵ لە ڕووی مێژووەوە نەمان زانیووە سەرکەوتنێکی بەردەوامی بە دەست ھێنابێت، بەڵکو گوێمان لێ بووە سەرکەوتنێکی کاتی بە دەست ھێناوە بۆ ماوەیەکی کەم.

ئەگەر سەرکەوتنی بە دەست ھێنا حوکمەکەی حوکمی ئەوەیە کە خۆی تصرف دەکات، ئەگەر سەرکەوتنی بە دەست ھێنا و بیری کردەوە و تێ بگات لە شت، ئەوە ئەم دڵە کە لە شوێنی دڵێکی تر دانراوە ھەمان سیفەتەکانی دڵە دانراوەکە ھەڵدەگرێت، حوکمەکەی حوکمی دڵی پێشتووترە مادەم تێ دەگات و بیر دەکاتەوە، وە موکەلەف دەبێت لە ھەموو شتێک.

سەبارەت بەوەی ئەگەر عەقلی بڕوات ئەوە تەکلیف لەسەری لاچووە، بەڵام ئێستا گوێمان لێ بووە چارەسەری پەیوەندی بە دڵەوە ھەیە ھیچیان سەرکەوتنیان بە دەست نەھێناوە، بەڵکو سەرکەوتنێکی کاتی یە.) فتاوی الجامع الکبیر.

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام