پرسیار: حوکمی تێپەڕ بوون بە پێش نوێژکەر؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک بە بەردەم نوێژکەر بڕوات تاوانبار دەبێت، بەڵگە:
(١)عن أبي جُهَيمٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (لو يعلَمُ المارُّ بين يديِ المُصلِّي ماذا عليه، لكان أنْ يقِفَ أربعين خيرًا له مِن أنْ يمُرَّ بين يديه). قال: أبو النَّضرِ: لا أدري، أقال أربعين يومًا، أو شهرًا، أو سنةً. رواە البخاری (٥١٠)، ومسلم (٥٠٧).
واتە: لە باوکی جەهم دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: ( ئەگەر ئەو کەسەی بە بەردەم نوێژ خوێندا تێدەپەڕێ بیزانیبا چەند تاوانی لەسەرە ئەوە چل بوەستایە باشتر بوو بۆی لەوەی بە بەردەمیدا تێپەڕێت).
باوکی نضر دەفەرمووێت: نازانم چل ڕۆژ یان چل مانگ یان چل ساڵی وت.
(٢)عن أبي سعيدٍ الخُدريِّ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا صلَّى أحَدُكم إلى شيءٍ يستُرُه مِن النَّاسِ فأراد أحَدٌ أنْ يجتازَ بين يديه، فليدفَعْه، فإن أبى فليُقاتِلْه، فإنَّما هو شيطانٌ) رواە البخاری (٥٠٩)، ومسلم (٥٠٥).
واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (کاتێک یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد ڕووەو بەر بەستێک بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە خەڵک، وە یەکێک ویستی بە بەردەمیدا تێپەڕێ ئەوا با پاڵی پێوە بنێ، ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ چونکە ئەوە شەیتانە).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەراهەتی تێپەر بوون بە بەردەم نوێژکەر و سوترەکەی، وە تاوانبار دەبێت.) مراتب الإجماع لاپەڕە ٣٠.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( حەڕامە بە بەردەم نوێژکەردا بڕۆیت، ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت تاوانی باسکردووە، وە ناکرێت تاوانبار بێت لە سەر کردنی شتێک ئیلا دەبێت حڕام بێت، ئەگەر بوترێ لە تاوانە گەورەکانە ئەوە ڕووی هەیە، لەبەر ئەوە واجبە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت تێپەڕ ببێت چاوەڕێ بکات هەتا نوێژکەر سەلام دەداتەوە یان دەچێت بۆ جێگایەکی تر.) فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٤٢٤).
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئەمە بەڵگەیە تێپەڕ بوون بە پێش نوێژکەردا لە تاوانە گەورەکانە) نیل الاوطار (٣/٨).