پرسیار: ئایا سەگ و گوێ درێژ و ئافرەت نوێژ بەتال دەکەنەوە ئەگەر بە پێش نوێژدا ڕۆیشتن؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بەتال بوونی نوێژ بەم سێ شتانە، سی وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژچوون نوێژ بەم سێ شتانە بەتال دەبێت، کە ئەمە وتەی ئەبو هوڕەیڕە و ئەنەس و وتەیەکە لە وتەکان ابن عباس و حەسەن و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و مرداوی و ابن قدامە وابن منذر و ابن حزم و ابن تیمییە و ابن قیم وشەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (يَقطَعُ الصَّلاةَ: المرأةُ، والحمارُ، والكلبُ، ويقِي ذلك مِثلُ مُؤْخِرةِ الرَّحلِ) رواه مسلم (٥١١).
(٢)عن أبي ذَرٍّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، عن رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، قال: (إذا قامَ أحدُكم فصَلَّى فإنَّه يَستُرُه إذا كان بَينَ يَديهِ مِثلُ آخِرَةِ الرَّحلِ، فإذا لم يكُنْ بَينَ يَديهِ مِثلُ آخِرَةِ الرَّحلِ فإنَّه يَقطَعُ صلاتَه: الحمارُ، والمرأةُ، والكلبُ الأسودُ) رواه مسلم (٥١٠).
(٣)عن أبي ذرٍّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، عنِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، قال: (تُعادُ الصلاةُ من ممرِّ الحمارِ، والمرأةِ، والكلبِ الأسودِ)، قلت: ما بالُ الأسودِ من الكلبِ الأصفرِ، من الكلبِ الأحمرِ؟! فقال: سألتُ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كما سألتَني، فقال: (الكلبُ الأسودُ شَيطانٌ) رواه ابن خزيمة (٨٣١)، وابن حبان (٢٣٩١). قال الألباني في (السلسلة الصحيحة) (٣٣٢٣): (إسناده صحيح رجاله ثقات رجال مسلم).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم سێ شتانە نوێژ بەتال ناکەنەوە، کە ئەمە وتەی مالک و ئەبو حەنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
(١)فەرموودەی ئەبو سەعید خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (هیچ شتێک نوێژ بەتال ناکاتەوە.) اخرجە ابو داود (٧١٩).
ئەم فەرموودەیەیە بەڵگەیە هیچ شتێک نوێژ بەتال ناکاتەوە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەنها سەگی ڕەش نوێژ بەتال دەکاتەوە، ئافرەت و گوێ درێژ نوێژ بەتال ناکەنەوە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی یەحمەد و ئیسحاقە، بەڵگە:
(١)عنِ ابنِ عبَّاسٍ أنَّه قال: (صلَّى رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم صلاةً بمِنًى، فجِئتُ على حمارٍ لي وقد ناهَزْتُ الحُلُمَ، فمرَرْتُ بين يدَيْ بعضِ الصُّفوفِ، فنزَلْتُ وأرسَلْتُ الحِمارَ يرتَعُ، فدخَلْتُ مع الإمامِ، فلم يُنكِرْ ذلك علَيَّ أحَدٌ) رواه البخاري (١٨٥٧)، ومسلم (٥٠٤).
(٢)مسروق دەفەرمووێت: باسی ئەوە کرا ئافرەت و سەگ و گوێ درێژ نوێژ بەتال دەکەنەوە، عائیشە فەرمووی: ئایا ئێوە دەمان چووێنن بە سەگ و گوێ درێژ، سوێند بەخوا پێغەمبەرم بینیووە درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە منیش لەسەر جێگای نووستن بووم ڕاکشا بووم لە بەردەم قیبلەی، ...رواە البخاری (٥١٤)، مسلم (٥١٢)(٢٧٠).
ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن ئافرەت و گوێ درێژ نوێژ بەتال ناکەنەوە، بەڵام بۆ سەگ هیچ بەڵگە نەهاتوون کە بەتاڵ ناکاتەوە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە یەم سێ شتانە نوێژ بەتال دەکەنەوە، چونکە:
(١)فەرموودەکانئ دەڵێن نوێژ بەتال دەکات بەهێزترن لە فەرموودەکانی تر، ئەو فەرموودەی هاتوون دەڵێت نوێژ بەتال نابێت لاوازە.
(٢)فەرموودەی ئەبو زەڕ هاتووە دەفەرمووێت: (تعاد الصَّلاةَ من ممر الحمار والمرأة والكلب الأسود) أخرجە ابن خزیمة (٢/٢١)، وابن حبان (٦/١٥١)، وإسناده صحيح على شرط مسلم.
ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە.
وەڵام بۆ وتەی سێیەم کە دەڵێن گوێ درێژ و ئافرەت نوێژ بەتال ناکەن:
یەکەم: فەرموودەی ابن عباس نابێتە بەڵگە، چونکە گوێ درێژ بە پێش نوێژی پێغەمبەردا تێپەر نەبووە، بەلکو بەنێو ڕیزەکانی نوێژی ماموم دا تێپەڕ بووە، لەم حالەتەیە کاریگەری نییە لەسەر نوێژی مەئموم، چونکە سوترەی ئیمام سوترەیە بۆ مەئمومەکان.
دووەم: سەبارەت بە فەرموودەی عائیشە دوو وەلام هەیە:
(١)ئەمە ئیجتهادی عائیشە بووە بە گوێرەی زانست و تێگەیشتنەکەی، زۆر ئاساییە ئەم بابەتە لێی شاراوە بووە.
(٢)عائیشە نووستووە لەبەردەم پێغەمبەر ئەمە بە(مار) حساب ناکرێت، بەڵکو ئەگەر لە لای ڕاست بڕوات بۆ چەپ، یان بە پێچەوانەوە ئەو کات بە(مار) حساب دەکرێت.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئافرەت و گوێ درێژ و سەگ نوێژ بەتال دەکەن، هەروەک فەرموودەی صحیح لەسەری هاتووە.) مجموع فتاوى ابن باز(١١/٩٠).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئەم سێ شتانە نوێژ بەتال دەکەن، جا چ نوێژی سونەت بێت یان واجب.) فتح ذی الجلال والاکرام (٢/٤٣٨).
———————————————————
Www.ferdaws.net