سەردێری پرسیار:حوکمی کەمێک بەدوای ئەو کەسە کەوتن کە بە پێش نوێژیدا تێپەڕ بووە بۆ ئەوەی بگەڕێنێتەوە؟

بەرواری دانان :2019-11-13 کۆدی پرسیار:1600

پرسیار:

پرسیار: حوکمی کەمێک بەدوای ئەو کەسە کەوتن کە بە پێش نوێژیدا تێپەڕ بووە بۆ ئەوەی بگەڕێنێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژکەر نابێت لە شوێنی خۆی بڕوات، ئەگەر کەسێک تێپەڕی بە پێش نوێژیدا نابێت بەدوای بکەوێت بۆ ئەوەی بگەڕێنێتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر کەسێک بە پێش نوێژدا ڕۆیشت و نەیتوانی لابدەیت و ڕۆیشت، نابێت بەدوای بکەوێت و بگەڕێنێتەوە) الاستذكار (٢٧٥/٢).

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر بە بەردەم نوێژتدا تێپەڕی و پێی نەگەیشتی بۆ ڕێگری کردن، ئەوە نابێت بڕۆیت شوێنی بکەویت ھەتا بگەڕێنیتەوە) شرح صحيح البخاري (2/137).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە بەدوای بکەویت بۆ ئەوەی بگەڕێنیتەوە، بەڵکو لایدەدەیت و ڕێگری دەکەیت لە شوێنی خۆت) شرح النَّووي على مسلم (٢٢٣/٤).

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام