پرسیار: حوکمی جنێودان بە زەمانە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن جنێودان بە زەمانە حەڕامە، بەڵگە:
في الصحيح عن أبي هريرة، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (قال الله تعالى: يؤذيني ابن آدم، يسب الدهر، وأنا الدهر، أقلب الليل والنهار). أخرجه البخاري (٤٨٢٦)، ومسلم (٢٢٤٦).
وفي رواية: (لا تسبوا الدهر، فإن الله هو الدهر). أخرجه (٢٢٤٦/٥).
واتە: لە ئەبو هوڕیڕە دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (خوای گەورە فەرمووی: نەوەی ئادەم ئەزیەتم دەدات بەوەی کە جنێو
دەدات بە زەمانە، زەمانەش خۆمم شەو ڕۆژ بەسەر یەکدا دەهێنم).
ڕیوایەتی تر هاتووە دەفەرمووێت: ( جنێو مەدەن بە زەمانە، چونکە خوا هەر خۆی زەمانەیە).
زانایان دەڵێن جنێودان و خەم کردنی کات ئەم چوار حالەتانەن:
یەکەم: ئەگەر مەبەست پێی خوای گەورە بێت، ئەمەیان کوفرە و لەدین دەردەچێت.
دووەم: ئەگەر مەبەست پێی تەنها خەبەر بێت و بێ ئەوەی لەومەی بکات، ئەمەیان دروستە.
سێیەم: ئەگەر جنێو بدات بە کات لەسەر ئەوەی کات بکەرە، وەک ئەوە باوەری وابێت کاتی خۆی کاروبارەکان وەردەگێڕێت بۆ خێر و شەڕ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە.
چوارەم: جنێو بە کات دەدات نەک لەبەر ئەوە باوەری وایە بکەرە، بەڵکو باوەڕی وایە خوا ھەر خۆی بکەرە، بەڵام جنێو دەدات لەبەر شتە ناخۆشەکان، ئەمەیان حەڕامە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (السب: جنێودان و زەم کردنە و وشەی تری هاوشیوەی ئەمانە.
الدهر: کات و زەمانە.
جنێودان و زەم کردنی کات دابەش دەبێت بۆ سێ بەش:
یەکەم: مەبەست پێی تەنها خەبەرە و بێ ئەوەی لەومەی بکات، ئەمەیان دروستە، وەک ئەوەی بڵێیت: ئێمە ماندوو بووین لەبەر تووندی گەرمایی ئەم ڕۆژە یان ساردی ئەم ڕۆژە، یان قسەی تری وەک ئەمانە، چونکە هەموو کردەوەیەک مەرج نییەتە، ئەم وتەیە هیچی تیدا نییە و گونجاوە، لەوانە وتەی لوط درود و سەلامی خوای لێ بێت: (هذا يوم عصيب) {هود:٧٧}.
دووەم: جنێو دەدات بە کات لەسەر ئەوەی کات بکەرە، وەک ئەوە باوەری وابێت کاتی خۆی کاروبارەکان وەردەگێڕێت بۆ خێر و شەڕ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە، چونکە باوەڕی وایە
دروستکارێک لەگەڵ خوا هەیە، چونکە ڕووداوەکان دراونە پاڵ بێجگە لەخوا، هەر کەسێک باوەڕی وابێت لەگەڵ خوا دروستکارێکی تر هەیە، ئەوە کافرە، هەروەک چۆن ئەگەر
کەسێک باوەڕی وابێت لەگەڵ خوا خوایەکی تر هەیە شایستەی ئەوەیە بپەرسترێت ئەوە کافرە.
سێیەم: جنێو بە کات دەدات نەک لەبەر ئەوە باوەری وایە بکەرە، بەڵکو باوەڕی وایە خوا هەر خۆی بکەرە، بەڵام جنێو دەدات لەبەر شتە ناخۆشەکان، ئەمەیان حەڕامە و ناگاتە پلەی شیرک، ئەمەیان لە بێ عەقلی و ساویلکایەتی و گومڕاییە لە دین دا، چونکە لە ڕاستیدا جنێوەکە بۆ خوا دەگەڕێتەوە، چونکە خوای گەورە کات بەڕێوە دەبات) القول المفید(٢/٤٢٢-٤٢٣).
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (حەڕامە جنێو بە زەمانە بدەیت، وە جنێودان بە زەمانە دوو جۆرە:
یەکەم: هەیە کوفر و شیرکی گەورەیە، ئەگەر باوەڕی وابێت زەمانە خۆی بکەرە، زەمانە خۆی بەڵاو ناخۆشی دەهێنێت، زەمی بکات لەبەر ئەمە، ئەمەیان شیرکی گەورەیە چونکە شەریکی داناوە لەگەڵ خوا.
دووەم: باوەڕی وایە بکەر خوای گەورەیە بەڵام خراپە دەداتە پاڵ زەمانە، یان زەم کردن دەداتە پاڵ زەمانە لە بابەتی ئاسانکاری کردن لە وتەدا، ئەمەیان حەڕامە و بە شیرکی بچووک دادەنرێت، هەتا ئەگەر چی هیچ مەبەستی نەبێت و بەڵکو تەنها لەسەر زاری بێت، بە شیرک دادەنرێت لە وتەدا) إعانة المستفيد.
————————————————
Www.ferdaws.net