سەردێری پرسیار: ئەم فەرموودەیە صحیحە: (لا یقطع الصلاة شيء وادرأ ما استطعت، فإنما هو الشيطان)؟

بەرواری دانان: 2019-11-14 کۆدی پرسیار: 1603

پرسیار:

پرسیار: ئەم فەرموودەیە صحیحە: (لا یقطع الصلاة شيء وادرأ ما استطعت، فإنما هو الشيطان)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: فقد أخرجه أبو داود في كتاب (الصلاة) باب (من قال: لا يقطع الصلاة شيء)(٧١٩) من طريق مجالد، عن أبي الوداك، عن أبي سعيد قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (لا یقطع الصلاة شيء وادرأ ما استطعت، فإنما هو الشيطان)

فەرموودەی ئەبو سەعید خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (هیچ شتێک نوێژ بەتال ناکاتەوە، ئەوەی دەیەوێت بە پێش نوێژتان دا بڕوات لایبدەن چەند پێتان دەکرێت، چونکە ئەمە شەیتانە) اخرجە ابو داود (٧١٩).

زانایان دەڵێن ئەم فەرموودەیە زۆر لاوازە لەبەر سێ شت:

(١)چونکە ڕیوایەتی مجالد بن سعیدە، ئیمام ئەحمەد دەڵێت: (لیس بشیء)، ابن معین دەڵێت: (لا یحتج بە)، نسائی دەڵێت: (لیس بالقوی)، دارقطنی دەڵێت: (ضعیف).

(٢)ڕیوایەتی أبي الوداك، کە ناوی جبر بن نوف الهمدانی یە، لاوازە لای زانایان، ابن حزم و نسائی لاوازیان کردووە، وە هەندێکی تر بە متمانە و ڕستگۆیان داناوە، وەک: ابن معین و ابن حبان و ابن حجر.

(٣)اضطراب هەیە لە فەرموودەکە لە مجالد، هەندێک جار بە مەرفوعی فەرموودەکە باس دەکات، وە هەندێک جار بە مەوقوفی.

ڕیوایەتی ئەبو داود (٧٢٠) و بەیهەقی لە ڕێگای مجالد هاتووە بەم شیوەیە: (پیاوێکی قوڕەیش بە پێش نوێژی ئەبو سەعید تێپەڕی، ئەویش پاڵی پێوەنا، پاشان هاتەوە جارێکی تر، ئەویش پالی پێوەنا، سێ جار، کاتێک تەواو بوو گوتی: هیچ شتێک نوێژ نابڕێت، بەڵام پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئەوەی دەیەوێت بە پێش نوێژتان دا بڕوات لایبدەن چەند پێتان دەکرێت، چونکە ئەمە شەیتانە).

فەرموودەکە هەندێک شواهدی هەیە بەڵام هەموویان لاوازن، لەبەر ئەوە زانایان حوکمیان بەسەر داوە بە لاوازی، ئەو زانایانەی لاوازیان کردووە ئەمانەن: ئیمام النووی و ابن الجوزی و شەوکانی و ئەلبانی و ابن باز.

-----------------------------------------------------------------------

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام