سەردێری پرسیار:وتەی: (فليدفَعْه، فإن أبى فليُقاتِلْه) یعنی چی؟

بەرواری دانان :2019-11-15 کۆدی پرسیار:1604

پرسیار:

پرسیار: وتەی: (فليدفَعْه، فإن أبى فليُقاتِلْه) یعنی چی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: عن أبي سعيدٍ الخُدريِّ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا صلَّى أحَدُكم إلى شيءٍ يستُرُه مِن النَّاسِ فأراد أحَدٌ أنْ يجتازَ بين يديه، فليدفَعْه، فإن أبى فليُقاتِلْه، فإنَّما هو شيطانٌ) رواە البخاری (٥٠٩)، ومسلم (٥٠٥).

واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (کاتێک یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد ڕووەو بەر بەستێک بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە خەڵک، وە یەکێک ویستی بە بەردەمیدا تێپەڕێ ئەوا با پاڵی پێوە بنێ، ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ چونکە ئەوە شەیتانە).

زانایان دەڵێن وتەئ: (فإن أبى فليُقاتِلْه)، واتە: ئەگەر ئینکاری کرد ئەوا با بە تووندتر پاڵی پێوە بنێ.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واتە: پاڵی پێوە بنێ بە تووندتر، مەبەست پێی ئەوە نییە شەڕی لەگەڵ هەتا دەیکوژیت، چونکە خوێنی موسلمان حەڵاڵ نابێت بەم شتە) فتح ذی الجلال والاکرام (٢/٤٤٩).

ابن عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان نابێت لایبدەیت بە شمشێر، ...) التمھید (١٨٩/٤).

قاضي عياض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت شەڕی لەگەڵ بکات و لایبدات بە چەک، چونکە ئەمە سەردەکێشێت بۆ کوشتنی) إكمال المعلم (٤١٩/٢).

قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت شەڕی لەگەڵ بکات و لایبدات بە چەک) المفھم (١٠٥/٢).

————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام