پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە بەینی ژن و پیاو تێک دەدات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەینی ژن و پیاو تێکدان لە تاوانە گەورەکانە، لە جنسی کردەوەی ساحیرە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (فيتعلمون منهما ما يفرقون به بين المرء وزوجه) .
تەفرەقە خستنە نێوان ژن و پیاو لەو تاوانە گەورانەیە کە شەیتان دڵی پێ خۆش دەبێت، هەروەک فەرموودە هاتووە دەفەرمووێت: (إِنَّ الشَّيْطَانَ يَضَعُ عَرْشَهُ عَلَى المَاءِ ثُمَّ يَبْعَثُ سَرَايَاهُ فِي النَّاسِ فَأَقْرَبُهُمْ عِنْدَهُ مَنْزِلَةً أَعْظَمُهُمْ عِنْدَهُ فِتْنَةً، يَجِيءُ أَحَدَهُمْ فَيَقُولُ مَا زِلْتُ بِفُلاَنٍ حَتَّى تَرَكْتُهُ وَهُوَ يَقُولُ كَذَا وَكَذَا.فَيَقُولَ إِبْلِيسُ لاَ وَاللَّهِ مَا صَنَعْتُ شَيْئاً.وَيَجِيءُ أَحَدُهُمْ فَيَقُولُ مَا تَرَكْتُهُ حَتَّى فَرَّقْتُ بَـيْنَهُ وَبَـيْنَ أَهْلِهِ.قَالَ فَيُقَرِّبُهُ وَيُدْنِيهِ (ويلتزمه) وَيَقُولُ نِعَمَ أَنْتَ» رواه مسلم.
دەبێت ژن و پیاو خۆیان بەدوور بگرن لە مەجلسی فیتنە و هاوڕێی خراپ ئەوانەی ئاگری فیتنە دادەگیرسێنن و خۆش دەکەن، وە ئەو کەسەی تەفرەقە دەخاتە نێوان ژن و پیاو دەبێت تەوبە بکات چونکە تووشی تاوانێکی زۆر گەورە بووە.
گوتراوە: کردەوەی ئەو کەسەی قسە دەکات لەنێوان خەڵک بۆ ئەوەی فیتنە دروست بکات زیانی زیاترە لە کردەوەی شەیتان، چونکە شەیتان بە وەسوەسە بۆ مرۆڤ دێت، بەڵام ئەم کەسە ڕوو بەڕوو بۆ مرۆڤ دێت.
قەتادە ڕەحمەرتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( باسکراوە سزای سۆر سێ سی یەکن، سێیەکی بەهۆی غیبەتەوەیە، وە سێیەکی بەهۆی میزەوەیە، وە سێیەکی بەهۆی قسە کردنە لەنێوان خەڵک بۆ ئەوەی فیتنە دروست بکات) الزواجر عن اقتراف الكبائر لابن حجر الهيتمي (٢/١٨) .
——————————————
Www.ferdaws.net