پرسیار: حوکمی ئینکاری کردنی ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە؟
وەڵام: ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئینکاری کردن دوو جۆرە:
یەکەم: ئینکاری کردنی بە درۆ خستنەوە، ئەمەیان کوفرە بێگومان، ئەگەر کەسێک ئینکاری ناوێکی خوا بکات یان سیفەتێک کە بە قورئان و سونەت جێگیر بووە، وەک ئەوەی بڵێیت: خوای گەورە دەستی نییە، یان خوای گەورە لەسەر عەرش نییە، یان چاوی نییە، ئەمە کافرە بە یەک دەنگی هەموو موسلمانان، چونکە بەدرۆ خستنەوەی خەبەری پێغەمبەری خوا لە دین دەردەچێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
دووەم: ئینکاری کردنی تەئویل"لێکدانەوە"، ئەویش ئەوەیە ئیکاری ناکات بەڵام تەئویل بۆ مانایەک پێجەوانەی ڕووکەشی دەقەکەیە، ئەمەش دوو جۆرە:
(١)لێکدانەوەی بۆ دەکات لە زمانی عەرەبی ئەم لێکدانەوەیە هەیە، ئەمەیان کوفر نییە.
(٢)لێکدانەوەی بۆ دەکات لە زمانی عەرەبی ئەم لێکدانەوەیە نییە، ئەمەیان کوفرە، چونکە ئەگەر لێکدانەوە نەبێت ئەوە لە ڕاستیدا بەدرۆ خستنەوەیە، وەک ئەوەی بڵێت: وتەی خوای گەورە کاتێک دەفەرمووێت: (تجري بأعيننا) {القمر: ١٤}، واتە: تجري بأرضنا، ئەمەیان کوفرە، چونکە نەفی دەکات بە نەفی یەکی مطلق و بەدرۆی خستۆتەوە.
ئەگەر سەبارەت بە وتەی خوای گەورە: (بل یداە مبسوطتان){المائدة:٦٤}، بڵێت: مەبەست لە هەردوو دەست: ئاسمان و زەوی یە، ئەمەش کوفرە، چونکە لە زمانی عەرەبی ئەم مانایەی هەڵناگرێت، ئینکاری کردووە و بەدرۆی خستۆتەوە، بەڵام ئەگەر بڵێت: مەبەست لە دەست نیعمەت و هێزە، کافر نابێت، جونکە لە زمانی عەرەبی دا بەمانای نیعمەت دێت.) القول الفید.
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئیمان هێنان بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە مەزهەبی ئەهلی سونە و جەماعەیە لە هاوەڵان و تابعییەکان و شوین کەوتووەکان هەتا
ڕۆژی قیامەت، ئەهلی سونە ئیمانیان بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە هەیە کە لەخۆی ناوە، یان ئەوانەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت باسی کردووە، ئیمانیان پێی هەیە بێ تحریف و تعطیل و تکییف و تمثیل، ئەهلی سونە جێگیری دەکەن و ئیمانی پێی هەیە، وە ماناکەی جێگیر دەکەن، بەڵام چۆنییەتی یەکەی کەس نازانێت ئیلا خوا نەبێت.
سەبارەت بە گروپە گومراکان جەهمی و موعتەزیلە و ئەشاعرە و هاوشێوەکانیان ئینکاری ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە دەکەن، لەوانەیە هەیە ئینکاری ناو و سیفەتەکان دەکات، ئەمە مەزهەبی جەهمی یەکانە، لەبەر ئەوە زۆر لە زانایانی ئەهلی سونە دەڵێن کافرن، ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە ( النونیە) دا دەفەرمووێت:
ولقد کفر کفرهم خمسون في عشر من العلماء في البلدان
واتە: پێنج سەد زانای ئەم ئومەتە جەهمی یەکانی کافر کردووە، چونکە ئینکاری ناو و سیفەت دەکەن، موعتەزیلە ناوەکان بۆ خوای گەورە جێگیر دەکەن بەڵام ئینکاری ماناکەی دەکەن، ناویان بۆ جێگیر کردووە بە ڕووتی، هیچ مانای نییە.
ئەشاعرەکان هەندێک ناو و سیفەت بۆ خوای گەورە جێگیر دەکەن، ئینکاری زۆر لە سیفەتەکان دەکەن، حەوت سیفەت بۆ خوای گەورە جێگیر دەکەن، وە هەندیکی تریان چواردە
سیفەت جێگیر دەکەن، سیفەتەکانی تر ئینکاری دەکەن.
هەموو ئەمانە دەستەی گومران، وە لە گومڕاییدا لێک جیاوازن.) إعانة المستفيد.