بۆچی نوێژی مغرب و عیشا و بەیانی و جومعە قورئان بە دەنگ دەخوێنرێت حیکمەت چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەسل وایە موسلمان پابەند بێت بە دین و جێ بە جێی بکات بێ ئەوەی هۆ و حیکمەتی بزانێت ، بەلام ئەگەر داوای حیکمەتی کرد یان لە حیکمەت بکۆلێتەوە دوای جێ بە جێ کردن دەلێین دروستە و هیچی تێدا نییە ، بەلام ئەگەر بووەستێت هەتا حیکمەت و هۆ نەزانێت با بزانێت کە تەسلیم نەبووە و ئیسلام تەسلیم بوونە بۆ فەرمان و نەهییەکانی خوای گەورە ، وە باسمان کرد هەر شتێک دین بێت یان خوای گەورە هەر شتێکی دانابێت ئیلا حیکمەتێکی تێدایە ، وە مرۆڤ هەندێک حیکمەت دەزانێت وە چەندین حیکمەت نازانێت وە هەندێکیان ئیحتمالات ، گرینگ ئەوەیە ڕانەوەستێت لەسەر حیکمەت ، وە گومانی باش بە خوای گەورە ببات و بیرو باوەڕێکی پاکی هەبێت .
اللجنة الدائمة پرسیاری لێکرا بۆچی نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارە بە نهێنی قورئان دەخوێندرێ بەلام نوێژی مغرب و عیشا بە دەنگ قورئان دەخوێندرێ ؟
لە وەلامدا دەلێن : ئێمە وا دەکەین شوێن پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەکەوین ، بە بێ دەنگی دەخوێنین لەوەی کە بێ دەنگ خوێندراوە وە بە دەنگ دەخوێنین لەوەی کە بە دەنگ خوێندراوە ، ..... ))
هەروەها پرسیار لە ابن باز کرا ڕەحمەتی خوای لێ بێت بەهەمان شێوە دەلێت : (( خوای گەورە زاناترە بە حیکمەتەکەی ، بەلام ئەوەی نزیک بێت خەلک لە شەو دا زۆر تر سوود وەردەگرێت لە قورئان بە دەنگ ، وە کەمتر سەرقال ترن لە ڕۆژ لەوەی نێوڕۆ و ئێوەرە . )) مجموعة فتاوی ج۱۱ لاپەڕە ۱۲۲ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکرا حیکمەت چییە نوێژی جومعە قورئان بە دەنگ دەخوێندرێ ؟
لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( حیکمەت لە بەدەنگ خوێندنەوە قورئان لە جومعەدا :
(۱) بۆ ئەوەی کۆببنەوە و یەک بگرن لەگەڵ یەک ئیمام ، چونکە ئەگەر ئیمام بە دەنگ قورئان بخوێنێت ، وە خەلک خۆی بێ دەنگ بکات و گوێ بۆ بگرێ کۆبونەوەکە و وە یەکگرتنەکە باشترە لەسەر ئەوەی کە نوێژەکە بێ دەنگ قورئانی تێدا بخوێنرێ .
(۲) خوێندنەوەی قورئان لە نوێژی جومعە هەروەک تەواوکەری وتارە کە وتار بەدەنگ دەخوێندرێ .......
(۳) بۆ ئەوەی جیاوازی بکرێ لە نێوان نوێژی نیوەڕۆ و جومعە .
(٤) بۆ ئەوەی نوێژی جومعە وەک نوێژی جەژن لێ بێت ، چونکە فەرموودە هاتووە وەسفی جومعەی کردووە بەجەژن . )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱٦ لاپەڕە ۱۱۲
لە کۆتاییدا دەلێین گرینگ ئەوەیە موسلمان شوێن قورئان و سونەت بکەوێت ، جا چ حیکمەت بزانێت یان نەزانێت ، شەو کاتی ئارامی و بێ دەنگییە و مرۆڤ کەمتر سەرقال ترە لەوەی ڕۆژ ، وە زیاتر تامی لێ دەکەیت ئەگەر بەدەنگ قورئان بخوێندرێ و گوێی بۆ بگری .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ