پیاوێک موسلمان بووە و خێزاندارە، ئایا دەبێتە جارێکی تر عەقدی زەواج بکاتەوە چونکە عەقدی سەردەمی کوفر پووچە؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن نیکاحی کافرەکان دروستە لەسەردەمی کوفر، وە ئەگەر موسلمان بوون پێویست ناکات مارە بکرێنەوە جارێکی تر.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نیکاحی کافرەکان دروستە، وە دانی پێ دادەنرێت ئەگەر موسلمان بوون، سەیری شێوەی عەقدەکە ق چۆنیەتییەکەی ناکرێت، وە سەیری مەرجەکانی زەواج ناکەیت لە وەلی و دوو شاهد و ڕازت بوون و قبول کردن و شتی تری هاوشیوەی ئەمانە، بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لەنێوان موسلمانان، ابن عبدالبر دەفەرمووێت: هەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر ژن و پیاو پێکەوە موسلمان بوون لە یەک حالدا، ئەوە نیکاحیان دروستە ئەگەر لە نەسەب و شیرخواردن مەحرەم نەبن، خەڵکانێکی زۆر موسلمان بوون لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت و وە ژنەکانیشیان موسلمان بوون دان پێدانرا بە نیکاحیان، پێغەمبەر پرسیاری مەرج و چۆنییەتی نیکاحەکەیان لێ نەکردووە.) المغنی.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (عەقدی نیکاحی کافرەکان دروستە، وە نابێت لێی بکۆلیتەوە ئیلا ئەگەر شتێک بێت ئیسلام بەردەوام بوون لەسەری مەنع کردبێت، نموونە:
(١)موجوسییەک خوشکی خۆی مارە کرد، چونکە مەجوسی یەکان وای دەبینن دروستە زەواج لەگەڵ خوشک و کچ و دایک بکرێت پەنا بەخوا، ئەم مەجوسی یە موسلمان بێت و خوشکی لەلا بێت، ئەو کاتەی مارەی کرد عەقدی دروست بووە، ئێمە گلەی لێ ناکەین پێش ئیسلام، چونکە وای دەبینی نیکاحەکە دروستە، موسلمان بوو دەبێت لێک جیابکرینەوە، چونکە هەمیشە خوشکییەتی و دەبێت لێک جیا بکرێنەوە.
(٢)کەسێک خوشکی خیزانی خۆی مارە کردووە، کەسەکە کافرە، پاشان ژنی یەکەمی مرد، پاشان موسلمان بوو، ئەوە خیزانی لەلای دەمێنێتەوە، چونکە مەنعەکە لاچوو.
(٣)پیاوێک ژنی تەلاق دراوی سێ بە سێ خۆی مارە کرد پێش ئەوەی شوو بە کەسێکی تر بکاتەوە، وە کافریشە، پاشان موسلمان بوو، ئەوە مانعەکە ماوە و دەبێت لێک جیاببنەوە.
(٤)کافرێک ئافرەتێکی مارە کرد لەناو عیدە، پاشان عیدە تەواو بوو، پاشان موسلمان بوو، ئەوە ئەو ژنە خیزانییەتی چونکە مانعەکە نەما و ئێستا حەڵاڵە.) فتح ذی الجلال والاکرام (١١/٢١١-٢١٢).
————————————
Www.ferdaws.net