پرسیار: ئەمڕۆ ئەوەندە تۆڕە بووم لە کوڕەکەم نمرەی کەمی هێنا بوو سوێندم خوارد سەعی پێ نەکەم، ئایا دەکرێت سەعی پێ بکەم، یان نابێت لەبەر سوێندەکەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک سوێند بخوات فلانە شت ناکەم، پاشان پێچەوانەی سوێندی کرد، ئەوە سوێندی شکاندووە و دەبێت کەفارەت بدات، وە کەفارەتیش دەبێت بەو شیوەیە بێت کە خوای گەورە باسی کردووە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) {المائدة: ٨٩}.
ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ئەو کەسەی سوێندی خواردووە ئەگەر توانای خواردن دانی هەبێت، یان توانای جل و بەرگ دان بە هەژارانی هەبێت، یان توانای بەندە ڕزگار کردنی هەبێت، ئەوە دروست نییە بۆی بە ڕۆژوو بێت ئەگەر سوێندی شکاند) "الإجماع" لاپەڕە ١٥٧.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بەڕۆژوو بوو بۆ کەفارەتی سوێند، وە توانای خواردن دان بە دە هەژارانی هەبوو، یان توانای جل بەرگ دان بە دە هەژارانی هەبوو، یان توانای بەندە ڕزگار کردنئ هەبوو، ئەوە ڕۆژووەکەی بە سونەت حساب دەکرێت، دەبێت کەفارەتێکی تر بدات، بەڵام ڕۆژووەکەی بە فێڕۆ نەچووە و بە سونەت حساب دەکرێت، وە دەبێت خواردن بدات.) "اللقاء الشهري" (٢٥/٧٠).
سوێند شکاندن و کەفارەت دان باشترە لەوەی مناڵەکەت پشت گوی بخەیت و سەعی پێی نەکەیت.
پوختەی وەلامی زانایان:
(١)هەر کەسێک سوێند بخوات، پاشان پێچەوانەی سوێندی بکات واجبە کەفارەت بدات.
(٢)هەموو زانایان یەک دەنگن کەفارەتی سوێند، خواردن دانە بە دە هەژار یان جل و بەرگ یان بەندە ڕزگار کردن، ئەگەر یەکێک لەم سێیانەی پێ نەکرا ئەوکات بەڕۆژوو دەبێت.
(٣)زۆر خەڵک وا تێگەیشتوون کەفارەتی سوێند واتە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بوون جا چ ئەوەی سوێندی خواردووە لە توانای دابێت خواردن بدات یان نە، کە ئەمەش تێگەیشتنێکی هەڵەیە.
——————————————
Www.ferdaws.net