پرسیار: ئایا لەکاتی دوعاکردن بۆ داواکردنی منداڵ لەخوا دروستە بڵێی: (ئەگەر خێری دونیا و قیامەتی تێدایە پێمی ببەخشە)؟یاخود سوربین لەپاڕانەوە لەخوای گەورە و بڵێن خودایە مناڵێکم پێ ببەخشە؟ وە لە سوڕەتی مریەم زکریا علیە صلاة وسلام دەڵێت: (فَهَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا (5)] ئهی پهروهردگار لهلایهن خۆتهوه منداڵێكم پێ ببهخشه. وە ئایا ئەمە نابؽتە بەڵگەی سوربون لەسەر دوعای منداڵ بەخشین لەلایەن خوای گەورەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە داوای مناڵ بکەیت، بەڵام باشتر وایە داوای مناڵی باش بکەیت، وە دروستە داوای مناڵی كوڕ یان کچ بکەیت لە خوای گەورە، بەڵگە:
(١)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (قَالَ سُلَيْمَانُ بْنُ دَاوُدَ: لأَطُوفَنَّ اللَّيْلَةَ عَلَى سَبْعِينَ امْرَأَةً تَحْمِلُ كُلُّ امْرَأَةٍ فَارِسًا يُجَاهِدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ) رواه البخاري (٣٤٢٤)، ومسلم (١٦٥٤) .
سولەیمان علیە السلام تەمەنای مناڵی كوڕی كردووە، بۆ ئەوەی بجەنگێن لە ڕێگای خوا.
(٢) خوای گەورە سەبارەت بە عباد الرحمان دەفەرمووێت: (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا) [الفرقان:٧٤] .
زەکەریا علیە السلام دوای مناڵی باشی كردووە لە خوای گەورە، بەڵێ بەڵگەیە بۆ داواکردنی مناڵ تەنھا لە خوای گەورە، شێخ و پیاو چاک کردنە واستە بۆ مناڵ و داوا لێکردنیان شیرکە و لە دین دەردەچیت.
مناڵ جار وایە دەبێتە نیعمەت و جار وایە دەبێتە نیقمەت، بۆیە باشتر وایە داوای مناڵی باش بکرێت لە خوای گەورە، خوای گەورە مناڵی نێر و مێ دەدات بەوەی بییەوێت بە حیکمەتی و زانستی خۆی، ھیچ لەسەر ئیماندار نییە ئیلا تەسلیم بوون و ڕازی بوون نەبێت بە قەدەری خوای گەورە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ * أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَاناً وَإِنَاثاً وَيَجْعَلُ مَنْ يَشَاءُ عَقِيماً) [الشورى:٤٩-٥٠].
———————————————————
Www.ferdaws.net