سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی ئینکاری کردنی حەوزی کوثر؟

بەرواری دانان :2019-11-21 کۆدی پرسیار:1614

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئینکاری کردنی حەوزی کوثر؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان دەڵێن ئیمان هێنان بە حەوزی کەوثەر واجبە، ئەهلی هەواو و ئارەزوو موعتەزیلە و کەسانی تر نەفی حەوزی کەوثەر دەکەن، سونەت و ئیجماعی ئەهلی سونە بەڵگەیە بۆ جێگیرکردنی حەوز، وە فەرموودەکان گەیشتوون بە حەدی تەواتر. هەر کەسێک ئینکاری حەوزی کەوثەر بکات دوای بەڵگە و نیشانە، ئەوە تووشی کوفرە بووە.

بغدادی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک ئینکاری حەوزی کەوثەر بکات خواردنەوە لێی حەڕام دەکرێت) أصول الدین لاپەڕە ٢٤٦. —————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام