پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی بیرباوەڕی ئەهلی سونە بکەیت سەبارەت بە حەوز؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە حەوزی کەوثەر دەڵێن:
(١)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە حەوز بوونی هەیە لە ڕۆژی قیامەت، ئاوێکە سپی تر لە شیر و سارد ترە لە بەفر، وە شیرینترلە هەنگوین، وە بۆنی خۆشترە لە میسک، شوێن کەوتووانی ئەوانەی ئیمانیان هێناوە و شوینی دەکەون لەو ئاوە دەخۆنەوە و هەرگیز تێنوو نابن دوای خواردنەوەیان لەو ئاوە.
(٢)ئەهلی سونە حەوز جێگیر دەکات و ئیمانی پێی هەیە.
(٣)بۆ جێگیر بوونی حەوز سونەت و ئیجماعی ئەهلی سونە هەیە، وە فەرموودەکان گەیشتوون بە حەدی تەواتر.
(٤)زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەوز پێش صراط و میزانە.
(٥)هەر کەسێک ئینکاری حەوز بکات بێ بەش دەبێت لە خواردنەوە لێی.
———————————————
Www.ferdaws.net