سەردێری پرسیار:ئایا حەوز پێش صراط و میزانە،یان دوای صراط و میزانە؟

بەرواری دانان :2019-11-21 کۆدی پرسیار:1616

پرسیار:

پرسیار: ئایا حەوز پێش صراط و میزانە،یان دوای صراط و میزانە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە: یەکەم: هەندێ زانا بۆ ئەوە چوون حەوز دوای میزن و صراطە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەوز پێش صراط و میزانە،بەڵگە:

(١)خەڵک لە گۆر دەردەچن تێنوون، کەواتە دەبێت پێش صراط و میزان بێت.

(٢)ڕێگری لە خەڵکانێک دەکرێت لەو ئاوە بخۆنەوە، ئەگەر دوای میزان و صراط بێت ناهێلن لە صراط تێپەڕ بن ئەم جۆرە کەسانە.

————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام