پرسیار: ئایا قدیم ناوی خوای گەورەیە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قدیم ناوی خوای گەورە نییە، بەڵکو متکلمون ئەم وشەیەیان بەکارهێناوە بۆ خوا وەک یەکەمی"واتە:أولیة"، ئێمە پێویستیمان بەم وشەیە نییە، چونکە قورئان بەسە بۆ ئێمە کە خوای گەورە دەفەرمووێت: "هو الأول والأخر"{الحدید:٣}، وشەی قدیم بۆ خوای گەورە بەکار ناهێت ئیلا لە بابی خەبەر نەبێت.
بابی خەبەر فراوانترە لە بابی ناو و سیفەت، ئەوەی داخلی بابی خەبەر دەبێت فراوانترە لە بابی ناو و سیفەت، موجود و شيء باس دەکرێت وەک خەبەر ، کەچی خوای گەورە هیچ ناوێکی نییە بە موجود و شيء.
قدیم ناوی خوای گەورە نییە لەبەر دوو شت:
(١)هیچ بەڵگە نەهاتوون لە قورئان و سونەت، وە ناوەکانی خوای گەورە تەوقیفین مەجالی بیروڕای تێدا نییە.
(٢)وشەی قدیم ئەگەر دوو مانای هەیە:
أ-بەمانای کۆن دێت.
ب-بەمانای الأول دێت.
ناوەکانی خوای گەورە جوانن و تەواون هیچ مانایەک نابەخشن دەلالەت لەسەر نەقس بکات، یان ئەگەری ئەوەی هەبێت دەلالەت لەسەر نەقس بکات.
التوضیحات الجلیة علی شرح العقیدة الطحاویة (١/١٩٦-١٩٧).
———————————————
Www.ferdaws.net