سەردێری پرسیار:پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت بە کورتی کەی جیاوازی دروست بوون لەناو موسلمانان؟

بەرواری دانان :2019-11-23 کۆدی پرسیار:1618

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت بە کورتی کەی جیاوازی دروست بوون لەناو موسلمانان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن: هاوەڵان خو لێیان ڕازی بێت هەموویان لەسەر یەک بیروباوەڕ بوون، هیچ جیاوازی نەکەوتە نێوانیان لێک جیاببنەوە و یەکتر فاسق و کافر بکەن، هەموویان یەک دەنگن بوون لەسەر خیلافەتی ئەبوبەکر و عومەر و هەتا خیلافەتی عوثمانیش، هیچ جیاوازی نەبوو لەنێوانیاندا، هەتا ئەو کاتەی ئەهلی فیتنە و گومرایی و خراپە هەستان بە کوشتنی عوثمان خوا لێی رازی بێت، جیاوازی کەوتە نێوان موسلمانان دوای ئەمە.

یەکەم کۆمەڵ لە موسلمانان جیابوونەوە و لەسەر ئەمیری ئیمانداران عەلی دەرچوون خەوارج بوون، خۆیان بەری کرد لە ئەمیری ئیمانداران، وە ئەمیری ئیماندارانیان کافر کرد و ئەو موسلمانانەشی کە لەگەڵی بوون، لەو کاتە شیعە بەدیار کەوتن و پاڵ پشتی ئیمام عەلییان کرد، پاشان ئەهلی بیدەعی تر دروست بوون، لە کۆتایی سەردەمی هاوەڵان قەدەری و مورجیئە بەدیارکەوتن، پاشان لە کۆتایی دەولەتی ئەمەوی جەهمی بەدیارکەوتن، پاشان موعتەزیلە.

————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام