سەردێری پرسیار:پرسیار: فەزلی تەوحید چییە؟

بەرواری دانان :2019-11-23 کۆدی پرسیار:1619

پرسیار:

پرسیار: فەزلی تەوحید چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن بەروبووم و فەزلی تەوحید ئەمانەن: (١)خاوەنەکەی مەنع دەکات کە هەتا هەتا مانەوە لەناو ئاگردا، ئەگەر کەمترین ئیمانی لە دڵدا بێت، ئەگەر لە دڵی دا تەواو بوو ناچێتە ناو ئاگر.

(٢)هەموو کردەوە و قسەکان وەرناگیرێت بێ تەوحید.

(٣)خوای گەورە کەفالەتی ئەهلی تەوحید دەکات بە سەرکەوتن لە دونیا و شەڕەف و عیزەت و بە دەست هێنانی هیدایەت و باشی حال.

(٤)خوای گەورە پارێزگاری لە ئەهلی تەوحید دەکات و شەر لەسەریان لادەدات لە دونیا و ئاخیرەت، وە خۆشترین ژیانیان پێ دەبەخشێت.

(٥) بەندە ڕزگار دەکات لە بەندایەتی دروستکراوەکان، وە ڕزگاری دەکات لە لێ ترسانایان و پەیوەست بوون پێوەیان و ئومێد و ڕەجایان پێیان.

(٦)ناخۆشی و ئێش و ئازار لەسەر بەندە خەفیف دەکاتەوە، بەهۆی تەواوی تەوحید و ئیمان تووشی ناخۆشی و ئێش و ئازار دەبێت بە دڵێکی پڕ لە ئارامی و خۆشی و نەفسێکی ئارام، ڕازی دەبێت بە قەدەری خوای گەورە.

(٧)تەوحید دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.

(٨)ئەوەی تەوحید بە پوختی لەخۆیدا بەدی بهێنێت، ئەوە ئارامی نەفس و لاچوونی ترس بۆی هەیە.

——————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام