پرسیار // کەسێک پێش نوێژی دەکات بۆ خەلک لە نوێژی عیشا ، لە ڕەکاعەتی دووەم بە بیری ھاتەوە نوێژی مغربی نەکردووە چی بکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر کەسێک چووە ناو نوێژی واجب ، پاشان لەناو نوێژی بە بیری ھاتەوە نوێژی پێشتری نەکردووە ، لەم حالەتە ئەو نوێژەی دەستی پێ کردووە تەواو دەکات و پاشان ئەو نوێژە دەکات کە لە بیری کردووە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو ئیمامەی نوێژی عصری لەبیر کردووە و چووەتە ناو نوێژی مغرب ، وە لە ناو نوێژی مغرب بە بیری ھاتۆتەوە کە نوێژی عصری نەکردووە ، ئەوە بەردەوام دەبێت لەسەر تەواو کردنی نوێژی مغرب ، ئەگەر تەواوی کرد دوای نوێژی عصر دەکات و نوێژی عصری ئەو کاتە دروستە لەسەری نییە نوێژی ببڕێت و وە دروست نییە ببڕێت ، چونکە بۆی دروستە بووە بچێتە ناو نوێژی واجب و نوێژەکەی تری لە بیر نەبووە ، نوێژی واجب ئەگەر چووە ناوی و دەستی پێ کردبێت ، دەبێت تەواوی بکات ئیلا ئەگەر عوزرێکی شەرعی ھەبێت . )) "مجموع الفتاوى" (12/219)
زانایان دەلێن نییەت گۆڕین لەناو نوێژدا ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / تغییر النیة من معین لمعین ، واتە : گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیاری کراو بۆ نوێژێکی دیاری کراو ، ئەمەیان دروست نییە .
نموونە : کەسێک دەستی بە نوێژی نیوەڕۆ کرد وە نییەتی گۆڕی لەناو نوێژی نیوەڕۆ بۆ نوێژی عصر ، لەم حالەتە نوێژی نیوەڕۆ پووچ دەبێت و وە نوێژی عصر دانامەزرێت ، چونکە لە سەرتای نوێژی نییەتی نەھێناوە وە دەبێت ھەردوو نوێژ بکاتەوە .
حالەتی دووەم / تغییر النیة من مطلق لمعین ، گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیار نەکراو بۆ دیار کراو ، ئەمەیان دروست نییە .
نموونە : کەسێک دەستی بە سونەتێکی مطلق کرد ، پاشان نییەتی گۆڕی بۆ سونەتێکی معین وەک سونەتی ڕواتبی پێش نیوەڕۆ ، ئەمەیان دروست نییە و نوێژی ڕاتبەی نیوەڕۆی نەکردووە .
حالەتی سێیەم / تغییر النیة من معین لمطلق ، واتە : گۆڕینی نییەت لە نوێژێکی دیار کراو بۆ دیار نەکراو ، ئەمەیان دروستە .
نموونە : کەسێک دەستی کرد بە نوێژی ڕواتبی دوای مغرب ، پاشان نییەتی گۆڕی بۆ سونەتێکی مطلق ، ئەمەیان دروستە و نوێژ بەتال نابێت ، چونکە نوێژی معین نییەتی نوێژی معین و مطلقی تێدایە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گۆڕینی نییەت ھەیە معین بۆ معین ، وە مطلق بۆ معین ئەمانە دروست نییە ، وە ئەگەر نییەت گۆڕین معین بۆ مطلق بوو ھیچی تێدا نییە و دروستە .
نموونە : معین بۆ معین ، کەسێک دەیەوێت نییەتی بگۆڕیت لە نوێژی چێشت تەنگاو بۆ دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی دەیەوێت قەزا بکاتەوە ، تەکبیری دەست پێ کرد بە نییەتی نوێژی چێشت تەنگاو پاشان بە بیری ھاتەوە کە دوو ڕەکاعەتی نوێژی بەیانی نەکردووە و نییەتی گۆڕی ، ئەمەیان دروست نییە چونکە معین دەبێت ئیلا لەسەرەتای نوێژ نییەتی ھەبێت .
نموونە : مطلق بۆ معین ، کەسێک دەستی بە نوێژێکی مطلق کرد پاشان بە بیری ھاتەوە کە نوێژی بەیانی نەکردووە یان سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەکردووە ، نییەتی گۆڕی بۆ نوێژی بەیانی یان سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەمەیان دروست نییە .
نموونە : معین بۆ مطلق ، دەستی کرد بە دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی پاشان بە بیری ھاتەوە کە ئەم دوو ڕەکاعەتەی کردووە ، لێرە نییەت دەگۆڕدرێت نوێژێکی مطلق . ........ )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 12 / السؤال رقم 347 ) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ