سەردێری پرسیار: حوکمی وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە"واتە: ژن گواستنەوە" چییە؟

بەرواری دانان :2019-11-24 کۆدی پرسیار:1621

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە"واتە: ژن گواستنەوە" چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی وەڵام دانەوەی وەلیمە، سێ وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە واجبە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:

(١)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (شَرُّ الطَّعَامِ طَعَامُ الْوَلِيمَةِ يُمْنَعُهَا مَنْ يَأْتِيهَا وَيُدْعَى إِلَيْهَا مَنْ يَأْبَاهَا وَمَنْ لَمْ يُجِبْ الدَّعْوَةَ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ) رواه البخاري(٤٧٧٩)، ومسلم (٢٥٨٥).

(٢)عن نافعٍ مَولى ابنِ عمَرَ قال: سَمِعتُ عبدَ اللهِ بنَ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما يقولُ: قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (أجيبوا هذه الدَّعوةَ إذا دُعيتُم لها. قال: وكان عبدُ الله يأتي الدَّعوةَ في العُرسِ وغيرِ العُرسِ وهو صائِمٌ)أخرجه البخاري (٥١٧٩) واللفظ له، ومسلم (١٤٢٩).

(٣)عن أبي موسى رضي الله عنه، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (فُكُّوا العانيَ، وأجيبوا الدَّاعيَ) أخرجه البخاري (٧١٧٣).

(٤)عن أبي هُريرةَ رضي الله عنه، قال: قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا دُعِيَ أحَدُكم فلْيُجِبْ، فإن كان صائِمًا فلْيُصَلِّ، وإن كان مُفطِرًا فلْيَطعَمْ)أخرجە مسلم (١٤٣١).

ڕووی کردن بەڵگە بۆ واجبی وەلیمە:

أ-فەرمانی کردووە بە وەڵام دانەوەی وەلیمە، وە فەرمانی بۆ واجبی یە و هیچ قەرینە نەهاتوون دایبەزێنێت بۆ سونەت.

ب-حوکم دان بە سەرپێچی کردنی خوا و پێغەمبەر بە وەڵام نەدانەوەی وەلیمە بەڵگەیە واجبە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی وەلیمە سونەتە، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە: (١)چونکە ئەسل لە وەلیمە کردن سونەتە، کەواتە وەڵام دانەوەش سونەتە.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی وەلیمە فرض الکفایەیە، واتە ئەگەر هەندێک وەڵامت بدەنەوە لەسەر ئەوان تر لادەچێت، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:

(١)چونکە مەبەست لە وەلیمە بەدیار خستنی نیکاحە، ئەگەر هەندێک ئامادەبن ئەمە دێتەدی.

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت واجبە وەڵامی دەعوەتی وەلیمە بدرێتەوە، لەبەر جێگیر بوونی فەرمان بۆ وەڵام دانەوە، بێ ئەوەی هیچ دەقێک هاتبێت لە واجب لایبدات بۆ سونەت، وە لەبەر ئەوەی هەر کەسێک وەڵام نەداتەوە سەرپێچی خوا و پێغەمبەری کردووە.) نیل الأوطار (٦/٢٠٢). ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم زانیووە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان سەبارەت بە وەڵام دانەوەی وەلیمە بۆ کەسێک دەعوەت کرا بێت، ئەگەر دەعوەتەکە هیچ خراپە و بێ شەرعی تێیدا نەبێت) التمهید (١٠/١٧٠).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واجبە وەڵامی دەعوەتی وەلیمە بدرێتەوە، لەبەر وتەی: " وَمَنْ لَمْ يُجِبْ الدَّعْوَةَ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ") فتح ذي الجلال والإکرام (١١/٣٧٩).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بزانە وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە مافی مرۆڤەکانە، لەسەر ئەمە وەڵام دانەوەی وەلیمە لادەچێت لەسەر ئەو کەسەی دەعوەت کراوە ئەگەر ئیزنی وەرگرت و داوای اعتزاری کرد لە خاوەنی دەعوەت) فتح ذي الجلال والإکرام (١١/٣٧٥).

پوختەی وەڵامی زانایان:

(١)وەڵام دانەوەی دەعوەتی ژن گواستنەوە واجبە، کە ئەمە ڕاستە و وتەی زۆربەی زانایانە.

(٢)وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە مافی مرۆڤەکانە، لەسەر ئەمە وەڵام دانەوەی وەلیمە لادەچێت لەسەر ئەو کەسەی دەعوەت کراوە ئەگەر ئیزنی وەرگرت و داوای اعتزاری کرد لە خاوەنی دەعوەت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام