پرسیار: حوکمی شای کردنی ژن و پیاو پێکەوە چییە، واتە: ڕەش بەلەک ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە ژن و پیاو شای بکەن پێکەوە لەبەر سێ شت:
(١) ژن و پیاوی بێگانە تێکەڵی یەکتر دەبن، واتە تێکەڵاوی ڕوودەدات، تێکەڵاوی حەڕامە.
(٢) دەستی ژن و پیاوی بەر یەکتر دەکەوێت، دەست لە ئافرەتی بێگانە دان حەڕامە.
(٣) گۆرانی و مۆسیقا لێ دەدرێت، ئەمەش حەڕامە.
(٤) ئەگەر چی بەجیاش شای بکەن بێ مۆسیقا و بێ گۆرانی و بێ تێکەڵاوی و بێ دەستی ئافرەت گرتن، ئەمەش باش نییە یان جوان نییە بۆ موسلمان.
عن معقل بن يسار يقول: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (لئن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له)رواه الطبراني في " الكبير " (٤٨٦)، والحديث : قال الألباني عنه في " صحيح الجامع " (5045): صحيح.
عن عروة أن عائشة أخبرته عن بيعة النساء قالت: (ما مس رسول الله صلى الله عليه وسلم بيده امرأة قط إلا أن يأخذ عليها فإذا أخذ عليها فأعطته، قال: اذهبي فقد بايعتك) رواه مسلم (١٨٦٦).
وعن أميمة ابنة رقيقة قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (إني لا أصافح النساء) رواه النسائي ( ٤١٨١ ) وابن ماجه (٢٨٧٤) . وصححه الألباني "صحيح الجامع" (٢٥١٣).
ئەگەر دروست نەبێت تەوقە لەگەڵ ئافرەت بکرێت کە ماوەی دەست گرتنەکە کەمە، ئەی چۆن دەبێت دەستی ئافرەت بگریت لەناو شای کە ماوەکەی زۆرە؟!
——————————————————
Www.ferdaws.net