پرسیار: ئایا خەڵک لە مەیدانی مەحشەر خوای گەورە دەبینن؟
وەڵام: هەموو زانایانی ئەهلی سونە یەک دەنگن لەسەر بینینی خوای گەورە لە بە هەشت و مەیدانی مەحشەردا، وە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا کافر و دووڕووش دەیبینن یان نە، سێ وتەیە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کەس نای بینێت ئیلا ئیماندار نەبێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەهلی موقف هەموو دەی بینن بە کافر و ئیماندارەوە، پاشان دواتر کافر بێ بەش دەبێت لە بینی.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دووڕووەکانیش لەگەڵ ئیمانداران دەیبینن، کافرەکان نایبینن.
کەواتە ئەهلی سونە باوەڕیان وایە ئیماندار سەیری خوای گەورە دەکات لە مەحشەر و بەهەشت دا.
—————————————