سەردێری پرسیار:پرسیار: چۆن بزانین کە ئێمە بەتەواوەتی پابەندین بە تەوحید؟

بەرواری دانان :2019-11-25 کۆدی پرسیار:1625

پرسیار:

پرسیار: چۆن بزانین کە ئێمە بەتەواوەتی پابەندین بە تەوحید؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن تەوحید دوو پلەیە:

یەکەم: پلەی واجب: ئەویش تەرک کردنی شیرکە بە ھەموو جۆرەکانییەوە، گەورە و بچووک و شاراوە، وە تەرک کردنی بیدعەیە بە جۆرەکانییەوە، وە تەرک کردنی تاوانە بە جۆرەکانییەوە.

دووەم: پلەی سونەت: ئەمەیان بەرزترین پلەیە کە پلەی واجبی بە دەست ھێناوە و سونەتیش جێ بەجێ دەکات، ئەویش ئەوەیە کە دڵ و مەبەستی تەنھا خوایە و دڵی بە ھەموو شێوەیەک ڕووی لە خوایە، وە ئاوەڕدانەوەی بۆ بێجگە لەخوا نییە، قسە کردنی تەنھا بۆ خوایە و کردەوە تەنھا بۆ خوایە و بەلکو جوولەی دڵی تەنھا بۆ خوایە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تحقیق التوحید: ڕزگار بوونە لە شیرک و بیدعە و تاوان.

ھەر کەسێک تحقیقی تەوحید بکات و سەلامەت بێت لە شیرک و بیدعە و تاوان، ئەوا دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا، چونکە شیرکی گەورە نەفی تەوحید دەکات، وە شیرکی بچووک نەفی تەواوی تەوحید دەکات ، وە بیدعە و تاوان کاری تێ دەکات و پاداشتی کەم دەکاتەوە.) التعلیق المفید .

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (تەوحید بە پوختەیی بەدی ھێنان بۆ سێ شت دەگەڕێتەوە:

یەکەم: تەرک کردنی شیرک بە ھەموو جۆرەکانییەوە، گەورە و بچووک و شاراوە.

دووەم: تەرک کردنی بیدعە بە جۆرەکانییەوە.

سێیەم: تەرک کردنی تاوان بە جۆرەکانییەوە.

کەواتە تەوحید بە پوختەی بەدی ھێنان دوو پلەیە: پلەی واجب و پلەی سونەت، ئەوانەی بە پوختەی تەوحید بەدی دەھێنن دوو پلەن:

پلەی واجب: تەرک کردنی ئەو شتانەی کە باسمان کرد، وە شیرکی شارەوە و دیار وازی لێ بھێنێ، وە شیرکی بچووک و گەورە، واز لە بیدعەش بھێنێت و واز لە تاوانیش بھێنێت ، ئەم پلەیە واجبە. پلەی سونەت: ئەمەیان بەرزترین پلەیە کە پلەی واجبی بە دەست ھێناوە و سونەتیش جێ بەجێ دەکات، ئەویش ئەوەیە کە دڵ و مەبەستی تەنھا خوایە و دڵی بە ھەموو شێوەیەک ڕووی لە خوایە، وە ئاوەڕدانەوەی بۆ بێجگە لەخوا نییە، قسە کردنی تەنھا بۆ خوایە و کردەوە تەنھا بۆ خوایە و بەلکو جوولەی دڵی تەنھا بۆ خوایە، ....) التمھید لاپەڕە ٤١ ــ ٤٢ .

عبداللە بن حمید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بیدعە کار لە تەوحید دەکات و تاوان پاداشتی تەوحید کەم دەکات، چەند بەندە تاوانی زۆر بێت پاداشتی تەوحیدی کەم دەبێت، بەمە تەوحید کەم کەرەوەیە لە ڕووی پاداشتەوە.

لەبەر ئەوە دەلێین: تەوحید ھێنانەدی بە پوختی ساف بوون و ڕزگار بوونە لە شیرک و جۆرەکانی و بیدعە و تاوان، شیرکی گەورە نەفی تەوحید دەکات، وە شیرکی بچووک نەفی تەواوی تەوحید دەکات ، وە بیدعە کار لە تەوحید دەکات و کەمی دەکات، وە تاوان کەم کەرەوەی پاداشتی تەوحیدە.) شرح کتاب التوحید لاپەڕە ٥٥.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (تەوحید بە پوختی ھێنانەدی ڕزگار بوونە لە شیرک و بیدعە و تاوان. ئەگەر بوترێ: جیاوازی نێوان "باب فضل التوحید" و "باب من حقق التوحید" چییە؟

جیاوازی: باس کردنی فەزلی تەوحید بۆ یەکتاپەرست ئەوەیە کە کەسێک شیرکی لە لا نەبێت، بەلام ھەندێک تاوانی ھەیە کە تەوحید ھەلیدەوەرێنێت و بە تەوحید لادەچن.

بەلام ئەم بابەتە بەرزترە لە بابەتی پێش خۆی چونکە: "من حقق التوحید"، واتە: ھیچ شەریکی بۆ خوا بڕیار نەداوە و وە ھیچ تاوانی لە لا نەماوە، ئەمەیان تەوحید بە پوختی بەدیھێنانە، ھەر کەسێک بگات بەم پلەیە دەچێتە بەھەشت بێ حساب، سەبارەت بەوەی چ جیاوازی ھەیە لەنێوانیان؟ ھەر کەسێک لە پلەی بابەتی پێشتر بێت، کە یەکتاپەرستە و تاوانی ھەیە ، ئەمەیان ئەگەری ھەیە خوا لێی خۆش ببێت وە ئەگەری ھەیە سزای بدات و پاشان لە ئاگر دەربھێنێت، چونکە یەکتاپەرست سێ پلەن:

ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (ثُمَّ أَورَثنَا الكِتَابَ الَّذِينَ اصطَفَينَا مِن عِبَادِنَا فَمِنهُم ظَالِمٌ لِنَفسِهِ وَمِنهُم مُقتَصِدٌ وَمِنهُم سَابِقٌ بِالخَيرَاتِ بِإِذنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الفَضلُ الكَبِيرُ)

چینی یەکەم: ئەوانەن کە سەلامەتن لە شیرک بەلام سەلامەت نین لە تاوانی بێجگە لە شیرک ، ئەمانە ستەمکاری نەفسی خۆیانن و شایستەی سزا دانن.

چینی دووەم: ئەوانەن کە سەلامەتن لە شیرکی گەورە و بچووک و بیدعە، وە واز لە حەڕام و مکروھەکان و ھەندێک ڕێگەپێدراوەکان دەھێنن، وە خۆیان ماندوو دەکەن بۆ گوێڕایەلی لە واجب و سونەتەکان، ئەمانە ئەوانەن کە دەست پێشخەری دەکەن لە خێر و چاکە، ھەر کەسێک لەم پلەیە دابێت دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا.

چینی سێیەم: مام ناوەندەکان ئەوانەن کە واجبەکان دەکەن و واز لە حەڕامەکان دەھێنن ئەوانە چاکەکارن) إعانة المستفيد .

———————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام