پرسیار: حیکمەت لە حەڕام کردنی حەریر چییە لەسەر پیاوان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە حیکمەتی حەڕامی حەریر لەسەر پیاوان دەڵێن:
(١)خۆ چوواندنە بە کافرەکان، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (الذهب والفضة والحریر والدیباج هي لهم في الدنیا، ولکم في الآخرة) متفق علیە.
(٢)خۆ چوواندنە بە ئافرەت.
(٣)ئەمە شیعاری نەرمی و مێینەی یە، مبالغە تێدا کردن سیفەتی پیاو نییە.
(٤)شەریعەت حەڕامی کردووە بۆ ئەوەی نەفس ئارام بگرێت و وازی لێ بهێنێت لەبەر خوا و پاداشت لەسەری وەربگرێت.
(٥)حەڕامکراوە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی فەخر و بەگەورە دانان و سەرسام بوون بە نەفس دەبێت.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوانەی عیلەت جێگیر دەکەن زۆرن، هەیە دەڵێت شەریعەت حەڕامی کردووە بۆ ئەوەی نەفس ئارام بگرێت و وازی لێ بهێنێت لەبەر خوا و پاداشت لەسەری وەربگرێت.
هەیە بەوە وەڵام دەداتەوە لە ئەسل دا بۆ ئافرەت دروستکراوە وەک زێڕ بۆ ڕازاندنەوەی ئافرەت، حەڕام کراوە لەسەر پیاو لەبەر مەفسەدەتی خۆ چوواندن بە ئافرەت، هەندێکی تر دەڵێن: حەڕامکراوە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی فەخر و بەگەورە دانان و سەرسام بوون بە نەفس دەبێت.
هەندێکی تر دەڵێن: حەڕامکراوە لەبەر ئەوە بە لەبەرکردن و بەر لاشە کەوتن لە مێینەی یە، دژی پیاوەتی یە و بەلەبەر کردنی سیفەتێک لە سیفەتەکانی مێینە دێتەدی لە پیاو کە نەرمایەتی یە، ...) زاد المعاد (٤/٨٠).